نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌

نرخی‌ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21 به‌ 240 هه‌زار دیناره‌

خه‌ندان-

به‌یانی‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌، له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازاڕ، نرخی‌ زێڕ به‌ڕێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌و نرخی‌ یه‌ك ئۆنسه‌ زێر له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌، به‌رامبه‌ر 1355 دۆلاره‌، یه‌ك مسقاڵ زێری‌ عه‌یاره‌ 18ش له‌ بازاڕه‌كانی‌ ناوخۆ به‌رامبه‌ر 205 هه‌زار دیناره‌.

محه‌مه‌د حسێن له‌ زه‌ره‌نگه‌ری‌ نیاز له‌ بازاری‌ شاری‌ سلێمانی‌، به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند"ئه‌مرۆ له‌كاتی‌ كردنه‌وه‌ی‌ بازار، نرخی‌ زێر له‌ بۆرسه‌ی‌ جیهانی‌ بۆ 1355 دۆلار به‌رزبویه‌وه‌، ئه‌وه‌ش دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ رابردوو ئه‌و نرخه‌ له‌ 1346 دۆلار وه‌ستابوو".

وتیشی" له‌ بازاره‌كانی‌ ناوخۆ یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 18 به‌ 205 هه‌زار دیناره‌ و یه‌ك مسقاڵ زێڕی‌ عه‌یاره‌ 21یش به‌ 240 هه‌زار دیناره‌، یه‌ك لیره‌ش به‌ 284 دۆلاره‌".


ئه‌م بابه‌ته 8568 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM