تەقینەوەكەی ئەلازغ؛ سێ ئەندامی ئاسایش كوژران و 146 كەس برینداربوون


خەندان-خۆشناو حسێن

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەك لە شاری ئەلازغ(خەرپیت)ی باكوری كوردستان روویداو و بەهۆیەوە سێ ئەندامی ئاسایش كوژراون و 146 كەسيش برینداربوون.

ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاویكردەوە، تەقینەوەكە كاتژمێر 9:20 خولەكی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ روویدا لە نزیك بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شاری ئەلازغ روویداوەو ئۆتۆمبیلێكی زۆری فریاكەوتن بەرەو شوێنی تەقینەوەكە چوون.

موراد زورلوئوغلو پارێزگاری ئەلازغ بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە سێ ئەندامی ئاسایش كوژران و 146 كەس برینداربوون كە برینی 14 كەسیان سەختە. 



مەحمود فارول جێگری سەرۆكی شارەوانی ئەلازغ رایگەیاند، تەقینەوەكە لەرێگەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوەوە بووەو لەناو باخچەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش روویداوە كە شەش كیلۆمەتر لەناوەندی شارەكەوە دوورە، بەهۆی بەهێزی تەقینەوەكەوە سەرەتا وایانزانیوە كە لەبەردەم شارەوانی روویداوە كە پێنج كیلۆمەتر لە شوێنی تەقینەوەكەوە دوورە.

بەوتەی مەحمود، ئۆتۆمبیلانەی لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش بوون سوتاون.

چەند سەرچاوەیەكی توركی دەڵێن تەقینەوەكە لەرێگەی ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگرەوە ئەنجامدراوە.

ئه‌م بابه‌ته 1487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM