دیمەنی چه‌كدارێکی داعش کە توانای شەڕکردنی نییە
خه‌ندان- سامان محه‌مه‌د
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی داعش لاوازبوونی رێكخراوه‌كه ده‌رده‌خات له شه‌ڕه‌كاندا، به‌ڕوونی دیاره كه چه‌كداره‌كانی ناتوانن وه‌ك ئه‌و كاتانه شه‌ڕبكه‌ن كه رێكخراوه‌كه‌یان له‌فراوان بووندا بوو.
گرته ڤیدیۆییه‌كه به كامێرای داعش خۆی گیراوه‌و چه‌كداره‌كانیان هه‌راسان بوون به‌هۆی بۆردوومان و هێرشی بهرانبهرهكانیانهوه، هه‌ندێكیان به‌جۆرێك ده‌تلێنه‌وه وه‌ك بڵێیت له گیانی خۆی بێزاربووهو ده‌یه‌وێت به‌برینداری نه‌مێنێت و زوو بمرێت.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤیدیۆیه، دوای ئه‌و شكسته گه‌ورانه دێت كه ئه‌و رێكخراوه روبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا، له‌عیراق پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپا ناوچه‌یه‌كی فراوانیان له‌ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه ده‌رهێناوه له‌ناویاندا شاری فه‌لوجه‌ی ستراتیژی، له‌سوریاش رێكخراوه‌كه شاری مه‌نبه‌جی ستراتیژی له‌ده‌ستداوه.
پێشتر كه‌ناڵی ئه‌عماق (پڕوپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كات) له‌گه‌ڵ هه‌ژماره‌كانی داعش له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان چه‌ندینجار ریكلامیان بۆ رێكخراوه‌كه‌یان ده‌كرد و ڤیدیۆی تۆقێنه‌ریان بڵاوده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وره‌ی خه‌ڵكی بڕووخێنن و وره‌ی چه‌كداره‌كانی خۆیان به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی پێشتره‌وه گرته ڤیدیۆكانی ئه‌مجاره‌یان لاوازی خۆیان نیشانده‌دات و چه‌كداره‌كانیان شكستیان پێوه‌دیاره.
ئه‌م بابه‌ته 39048
جار خوێنراوهتهوه