ڕووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای‌ سلێمان به‌گ – خورماتوو؛ دوو هاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداو سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون


خه‌ندان-سه‌رچین ساڵح

رووداوێكی‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر ڕێگای‌ سلێمان به‌گ - خورماتوو گیان له‌ده‌ستدانی‌ دوو هاوڵاتی‌ و برینداربوونی‌ سێ پێشمه‌رگه‌ی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

رووداوه‌كه‌ كاتژمێر هه‌شت و 30 خوله‌كی‌ سه‌رله‌به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ روویداوه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبیلدا له‌ گوندی‌ كۆكز له‌سه‌ر رێگای‌ سه‌ره‌كی‌ سلێمان به‌گ – خورماتوو.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆی‌ خورماتوو به‌خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، به‌هۆی‌ پێكدادانی‌ دوو ئۆتۆمبیله‌كه‌وه‌ سێ پێشمه‌رگه‌ برینداربوون و دووهاوڵاتی‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن.

ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان ئۆتۆمبێلێكی‌ جۆری‌ كیاسیراتۆدابووه‌ كه‌پێنج سه‌رنشینی‌ تێدابووه‌ سه‌رنشینه‌كانی‌ به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون له‌ به‌غداده‌وه‌ هاتوون به‌نیازبوون بۆ گه‌شت و سه‌یران بچنه‌ هه‌رێمی كوردستان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ تر كیاسیڤه‌ بوه‌ كه‌ چوار سه‌رنشینی‌ تێدابووه‌و پێشمه‌رگه‌ بوون.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ "لێكۆڵینه‌وه‌ له‌رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ له‌ ئێستادا برینداره‌كان و ته‌رمی‌ دوو كه‌سه‌كه‌ی‌ دیكه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ كه‌ركوك كراون".

كه‌مال عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئاسایشی‌ خورماتوو به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند، دوای‌ ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایش بۆ هاوكاری‌ پۆلیسی‌ هاتوچۆ گه‌یشتونه‌ته‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی‌ به‌هۆی‌ رووداوه‌كه‌وه‌ برینداربوون سه‌ربه‌ یه‌كه‌كانی‌ 80 بوون، له‌ سلێمان به‌گه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ركوك ڕۆشتوون به‌نیازبوون بچن بۆ میحوه‌ری‌ گوێر كه‌ ئه‌ركه‌كانیان له‌وێ بووه‌.


ئه‌م بابه‌ته 975 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM