"من کەسێکی بێ ئەقڵ نیم و لەو کارەمدا زۆر باشم"


خەندان-

خانمێک لە تۆڕی لینکد بەهۆی رووخسارییەوە دووچاری سەدان کۆمێنت و توانجی نەشیاو دەبێت و وەک هەڵوێستێک بە ڤیدیۆ وەڵامیان دەداتەوە و روونی دەکاتەوە کە ئەو کارمەندێکی بەتوانایە.

ئەو خانمە دەڵێت "من کەسێکی بێ ئەقڵ نیم و لە کارەکەمدا زۆر باشم"

جەید فۆنیکس، کارمەندی بواری ئای تی لە کۆمپانیایەکی بەریتانی، لەسەر داوای کاربەدەستەکانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لینکد ئین پێشبڕکێیەکی بۆ هەواداران و کڕیارانی کۆمپانیاکە سازکرد.

لە وێنەکەدا گۆزەیەک و بوتڵێکی بە دەستەوەیە و رایدەگەیەنێت "ئەوەی بزانێت ئەم گۆزەیە چەند ئامێری فلاش-ی تێدایە بوتڵێک شامپانیا دەباتەوە."

وێنەکە پێش ئەوەی لەلایەن لینکد ئینەوە لاببرێت، زیاد لە هەزار کۆمێنتی بۆ هات و زۆربەی کۆمێنتەکان دووربوون لە تەوەری پێشبڕکێکە، زۆربەیان کۆمێنتی نەشیاویان دەربارەی رووخساری جێهێشتبوو.

یەکێک نووسیبووی "قژی ساختە، نینۆکی ساختە، سنگی ساختە، هەر ئەوەندە دەبینم" یەکێکی تریش وتی "لەوە دەچێت تاکە شت ئەم تیایدا پسپۆڕ بێت نەشتەرگەری سلیکۆن بێت."

لە وەڵامی ئەم وتە نەشیاوانەدا، جەید ڤیدیۆیەکی لە یوتیوب بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەو لە کارەکەیدا سەرکەوتووە و نابێت کەس بەهۆی رووخسارییەوە بڕیار لەسەر توانا پیشەییەکانی بدات.




ئه‌م بابه‌ته 10961 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM