ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی خامنەیی: ئەوروپا ئیتر داوای ڕۆشیتنی ئەسەد ناکات

عەلی ئەکبەری بەرپرسێكی باڵای ئیران

خەندان – محەمەد بەختیار

عەلی ئەکبەری بەرپرسێكی باڵای ئیران کە ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی بۆ کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، بۆچوونی ڕۆژئاوا لە سەر دۆسیەی سوریا گۆڕاوە و ئیستا ئەوانیش داوای ڕۆشتنی ئەسەد ناکەن.

ئه‌و وتانه‌ی‌ ئه‌كبه‌ری‌ دوای کۆتاییهاتنی دیدارێکی هات لەگەڵ وەزیری دەرەوەی نەرویج كه‌ ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌چوو.

عەلی ئەکبەری ویلایەتی كه‌ هاوكات بەرپرسی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیژی شورای دیاریکردنی بەرژەوەندیەکانی نیزامه‌ بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، بۆچوونی ئەوروپا و لەوانە نەرویج دوای ڕوداوەکانی ئەم دواییە لە سەر بارودۆخی سوریا و داهاتووی ئەو وڵاتە گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

وتیشی "لە ئیستادا بە هیچ شێوەیەک باسی ڕۆشتنی بەشار ئەسەد و یان نەمانی حکومەتی ئیستای سوریا لە ئارادا نییە و ئەمەش گۆڕانکاریەکی زۆر باشە کە هاتوەتە پێشەوە".

ڕاوێژکاری عەلی خامنەیی بۆکاروباری نێودەوڵەتی، جارێکیتر پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان دەربڕی و ڕایگەیاند، کۆماری ئیسلامی ئیران لە یەکەم ساتەوەختی کودەتاکەی تورکیاوە ڕایگەیاند کە دژی کودەتایە و پشتیوانی لە حکومەتی شەرعی ئەردۆغان دەکات.

هه‌روه‌ها ویلایەتی ئەمریکا  و سعودیه‌ی بە پشتیوانی و پلان داڕێژەری کودەتاکەی تورکیا تۆمەتبار کرد "ئەو کودەتایەی کە لە تورکیا ئەنجام درا، لە لایەن ئەمریکا  و هەندێ وڵاتی وەکو سعودیه‌ پلانداڕێژی بۆ کرابوو و ئەوان پشتیوانی کودەتاکەیان دەکرد".

شه‌وی‌ 15 ی‌ ته‌مموزی‌ رابردوو هه‌وڵی‌ كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌ردۆغاندا له‌لایه‌ن به‌شێك له‌ سوپای‌ توركیاوه‌ ئه‌نجامدراو دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان شكستپێهێنانی‌ هه‌وڵه‌كه‌ی‌ راگه‌یاند.


ئه‌م بابه‌ته 671 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌ئەسەد ‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM