وێنه‌؛ ئه‌و منداڵه‌ی‌ جیهانی‌ هه‌ژاند

منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی‌ فریاكه‌وتندا پاش رزگاركردنی‌ له‌ بۆردومانێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب له‌سوریا

خه‌ندان-

وێنه‌ی‌ منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی‌ فریاكه‌وتندا پاش رزگاركردنی‌ له‌ بۆردومانێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب له‌سوریا كه‌ ده‌موچاوی‌ خوێنێكی‌ زۆری‌ پێوه‌یه‌، كاردانه‌وه‌ی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناو به‌خێرایی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی‌ ته‌نی‌.

وێنه‌كان له‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆییدا ده‌رهێنراون كه‌ دوای‌ بۆردومانی‌ باڵه‌خانه‌یه‌ك له‌ حه‌ڵه‌ب تۆماركراوه‌. باڵه‌خانه‌كه‌ روبه‌ڕووی‌ بۆردومانی‌ سه‌خت بووه‌ته‌وه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوریاو روسیاوه‌.


منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی‌ فریاكه‌وتندا پاش رزگاركردنی‌ له‌ بۆردومانێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب له‌سوریا

 ئه‌و گرته‌ ڤیدیۆییه‌ له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ حه‌ڵه‌ب له‌سه‌ر تۆڕه‌ كۆمه‌ڵاییه‌كان ئێواره‌ی‌ دوێنێ بڵاوكرایه‌وه‌.

ئه‌و منداڵه‌ كه‌ ناوی‌ عمرانه‌و ته‌مه‌نی‌ پێنج ساڵه‌، ده‌موچاوی‌ ته‌پ و تۆزی‌ بۆردومان و خوێن دایپۆشیوه‌ ناگری‌ و هاوارناكات، سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ سه‌ری‌ برینداربووه‌.


منداڵێك له‌ناو ئۆتۆمبیلێكی‌ فریاكه‌وتندا پاش رزگاركردنی‌ له‌ بۆردومانێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ حه‌ڵه‌ب له‌سوریا

كاریگه‌رترین ساتی‌ گرته‌كه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ هه‌وڵده‌دا ته‌پ و تۆز له‌سه‌ر ده‌موچاوی‌ لابدات كه‌ خوێن له‌سه‌ر ده‌موچاوی‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

ئه‌و منداڵه‌ دوای‌ رزگاركردنی‌ گه‌یه‌نرایه‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كان و چاره‌سه‌ری‌ پێویستی‌ بۆكرا، به‌بێ ئاماده‌بوونی‌ دایك و باوكی‌.

ڤيديۆ:



ئه‌م بابه‌ته 13298 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM