به‌شێك له "رۆژنامه‌نووسه‌كان" له‌وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون كهكامێرایان به‌ده‌سته‌وه‌یه
خه‌ندان-
رێكخراوی داعش وێنه‌و ناسنامه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌ناو رێكخراوه‌كه‌دا كاری "رۆژنامه‌نووسی" یان كردووەو كوژراون.
"رۆژنامه‌نووسه‌كانی ناو داعش" رۆڵی سه‌ره‌كیان هه‌بووه له‌گه‌یاندنی پڕوپاگه‌نده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه بۆ هه‌موو جیهان، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌داعش توانیویه‌تی له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیانه سۆزی ژماره‌یه‌ك له‌خه‌ڵك بۆ لای خۆی رابكێشێت.
به‌شێك له "رۆژنامه‌نووسه‌كان" له‌وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌ون كهكامێرایان به‌ده‌سته‌وه‌یه، یه‌كێكیشیان سه‌رقاڵی پاككردنه‌وه‌ی چهكهكهیهتی، پێش ئەوەی بكوژرێن.
ئه‌گه‌رچی ئه‌و رێكخراوه ئێستا له‌سه‌ر زهویو لهئاسمانو له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ژێر فشارێكی بێوینهدایه، به‌ڵام به‌وته‌ی به‌رپرسانی پینتاگۆن هیشتا مانگانه ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی وڵاتانی تر روو لهسوریاو عیراق دهكهنو ده‌چنه ناو ئه‌و رێكخراوه‌وه.
ئه‌و "رۆژنامه‌نووسانه‌ی داعش"، كوژرانی "تۆمهتبارانيان"، به‌شێوازێكی دڕندانه تۆمار كردبوو پێش كوژرانیان، هه‌روه‌ها روماڵی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی رێكخراوەكەیان كردبوو.
رێكخراوی داعش هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوون ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوان له‌عیراق‌و سوریا له‌دوو ساڵی رابردوودا، گرنگی تایبه‌تی ده‌دات به‌میدیا بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی پهیامو كرده‌وه‌كانی به‌تایبه‌تی له‌ڕێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی داعش بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوه بۆ هه‌ر هێرشێك كه ئه‌نجامی ده‌دات تیمی تایبه‌ت به‌ڕوماڵكردنی هێرشه‌كه له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان ده‌نێرێته به‌ره‌ی جهنگو دواتر له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵی ئه‌عماق (پڕوپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كات)و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاویده‌كاته‌وه.
جگه له‌كه‌ناڵی ئه‌عماقی تهلهفزیۆنیو هه‌ژماره فه‌رمییه‌كانی داعش له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به‌سه‌دان هه‌ژمار له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه سه‌ر به‌ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه‌ن پڕوپاگه‌نده بۆ داعش ده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته 7250
جار خوێنراوهتهوه