بۆردومانکردنی شاری حەسەکە
خه‌ندان-
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوریا، ده‌ستیانكرد به‌بۆردومانكردنی شاری حه‌سه‌كه له‌ڕۆژئاوای كوردستان، ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كه‌مجاره رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆردومانی ئه‌و شاره ده‌كات.
بۆردومانه‌كه له‌گه‌ڕه‌كی ناسیره ده‌كرێت، كه له‌ژێر كۆنترۆڵی شه‌ڕڤانانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه)و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دایه.
رێدور خەلیل وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە
رۆیتەرزی راگەیاند، فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی سوریا ناوچە كوردییەكانی حەسەكەیان بۆردومانكردووە كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزە كوردییەكاندان.
وتیشی "بارەگانی هێزەكانی پاراستنی گەل و هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوا بۆردومان كراون و شەهید و بریندار هەن، بەلام هێشتا ئاماری تەواومان لەلا نییە".
دوو رۆژه شه‌ڕ له‌نێوان شه‌ڕڤانان‌و رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌توندی ده‌ستپێكردووه‌و تائێستاش به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه تائێستا 14 سه‌ربازی سوپای سوریا كوژران‌و دوو ئه‌ندامی ئاسایشی رۆژئاواش شه‌هید بوون.
هاوكات به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه دانیشتوانی شاری حه‌سه‌كه به‌ئاراسته‌ی قامیشلۆ‌و عامودا كۆچده‌كه‌ن‌و ناوچه‌كانیان جێده‌هێڵن.
حه‌سه‌كه یه‌كێكه له‌شاره كوردییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته 1253
جار خوێنراوه‌ته‌وه