سێ سەربازی توركیا لە تەقینەوەیەكدا لە بەتلیس كوژران و شەشی دیكە برینداربوون


خەندان-

سێ سەربازی توركیا كوژراون و شەشی دیكەش بریندرابوون، بەهۆی روودانی تەقینەوەیەك كەپاش نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە لە شاری بتلیسی باكوری كوردستان روویدا.

بەپێی پێگەی خەبەر تورك، لە ناوچەی هیزان سەر بە پارێزگای بتلیس بۆمبێكی چێنراو بە ئۆتۆمبیلێكی سەربازیدا تەقیوەتەوە، لەئەنجامدا سێ سەرباز كوژران و شەشی دیكەش برینداربوون.

ئۆتۆمبیلی سەربازەكان لەئۆپەراسیۆنی سەربازی دەگەڕایەوە لە ناوچەی هیزان كاتێك بۆمبە پێیدا تەقیەوە، لەو ئۆپەراسسیۆنەدا پاسەوانێكی گوند كوژراوەو سەبازێكیش برینداربووە.

زانیاری زیاتر...

ئه‌م بابه‌ته 979 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM