فڕۆكەیەكی قەتەری پاش گڕگرتنی یەكێك لە بزوێنەرەكانی بەناچاری لەئەستەنبوڵ نیشتەوە

كاتی نیشتنەوەی فڕۆكەكە

خەندان

فڕۆكەیەكی قەتەری بەناچاری گەڕایەوە فرۆكەخانەی ئەتاتورك لە ئەستەنبوڵ و نیشتەوە، پاش ماوەیەكی كەم لە فڕینی بەرەو دەوحە، ئەوەش پاش گڕگرتنی یەكێك لە بزوێنەرەكانی.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویكردووەتەوە، كە فڕۆكەكە لە جۆری Airbus 330 بووە و گەشتەكەی بەرەو دەوحە بووە، بەڵام بە ماوەیەكی كەم دوای بەرێكەوتنی بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە یەكێك لە بزوێنەرەكانیدا، ناچاربووە بگەڕێتەوە و لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك نیشتووەتەوە.

تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی بوونی زیانی گیانییەوە بڵاونەكراوەتەوە.

بەپێی وێنەی فڕۆكەكە لەكاتی نیشتنەوەیەدا لە فڕۆكەخانەی ئەتاتورك دەردەكەوێت كە ئاگر لەیەكێك لەبزوێنەرەكانی فڕۆكەكە بەربووە.


ئه‌م بابه‌ته 926 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

                  
                  

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM