گوله‌ن‌و ئه‌ردۆغان... دوو دیوی یه‌ك دراون

هاوڕێ توانا مێرگەسەری


ته‌رێزكردنی سه‌ره‌تای پارتی دادو گه‌شه‌پێدان له‌به‌كارهێنان‌و خزاندنی چه‌مك‌و گوزارشتنی دینی بۆ نێو ئه‌ده‌بیات‌و گوتاری سیاسی خۆیداو خۆناساندن وه‌ك پارتێكی (كۆنزێرڤاتۆری دیمۆكرات) ده‌بێت به‌گوترێت  میتۆدێكی زیره‌كانه‌و وردی  تاكتیكی‌و خۆپارێزی بوو هه‌روه‌ها  ئیحڕامی شعوری گشتی‌و ترسێكی ده‌ستوری بوو، خۆ  ئه‌گه‌رنا پارتی دادو گه‌شه‌پێدان‌و ئه‌كته‌ره‌ ئه‌ساسیه‌كانی باگراوند ئیسلامی هه‌ر له‌دائیره‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسیدا ده‌خوێندرێنه‌وه‌و مه‌علومیشه‌ كه‌درێژكراوه‌ی مێژووی ڕه‌وته‌ ئیسلامیه‌كانی پێشخۆیه‌تی، هه‌ر چه‌نده‌ ڕیفۆرمه‌ كه‌لتوریه‌كانی مسته‌فا كه‌مال له‌بیسته‌كان‌و سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، هێندێك نوێخوازی ڕێژی له‌شاره‌ گه‌وره‌كاندا به‌ده‌ستهێنا.
 
 
به‌ڵام زۆربه‌ی دانیشوانی وڵات كه‌ گوندنشینیان پێكده‌هێنا قه‌ت ئه‌و سیسته‌مه‌ عه‌لمانیه‌ی ئه‌تاتوركیان پێ هه‌رس نه‌كرا، هه‌میشه‌ به‌نامۆیی مایه‌وه‌ له‌لایه‌ن‌و هه‌ربۆیه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوریانه‌ی له‌شه‌سته‌كاندا له‌دنیایی گوندنیشناندا هاتنه‌ كایه‌وه‌ پشتیوانیه‌كی گرنگ بوون بۆ ڕه‌وتی ئیسلامی سیاسی له‌توركیا، ئه‌ڵبه‌ت پارته‌ سیاسیه‌كان له‌توركیا ئه‌وده‌م، چه‌پ كه‌كرێكارانیان به‌لاوه‌ گرنگ بوو، پارته‌ ڕاست ڕه‌وه‌كانیش كه‌نوێنه‌رایه‌تی خاوه‌ن زه‌وی و زار‌و خاوه‌نكارو ده‌وڵه‌مه‌ندان‌و كار به‌ده‌سته‌ باڵاكانیان ده‌كرد، هه‌ر بۆیه‌ گوندنیشیان خۆیان زیاتر له‌لای ئیسلامی سیاسی ده‌بینیه‌وه‌، كه‌  ده‌سه‌لاتی سیاسی ناو به‌ناو ناچاربوو ڕێگه‌ی بداتێ هێندێ چالاكی سیاسی بنوێنێ تاكو له‌دژی چه‌پ‌و كۆمۆنیسته‌كان به‌كاریبهێنێت، به‌ڵام ته‌وژمی ئیسلامی توركی دابه‌شی دوو به‌ش ده‌بێت.
 
 
یه‌كه‌م ته‌وژمی ئیسلامی سیاسی.
دووم ته‌وژمی ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌.  
له‌یه‌كه‌مدا سیاسه‌ته‌وانی به‌نێوبانگ نه‌جمه‌دین ئه‌ربه‌كان هه‌یه‌و له‌دوومدا كه‌ ئیسلامی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، ئه‌و ڕێبازه‌ سۆفیانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ له‌كۆمه‌ڵگای توركیدا بڵاون هه‌ر له‌ نه‌قشبه‌ندی‌و تیجانی‌و نورسیه‌كان نورسیزم ،  له‌و نێوه‌نده‌شدا كه‌سایه‌تی به‌ناو بانگی هه‌ڵاتوو  فه‌تحولا گوله‌ن هه‌یه‌، كه‌ له‌ئێستا به‌ریه‌ككه‌وتنی سیاسی له‌نێوان هه‌ردوو پڕۆژه‌دا هه‌یه‌ كه‌ به‌به‌هانه‌ی ده‌ستبوون له‌كوده‌تا سه‌رنه‌گرتووه‌كه‌ی 15 ته‌موز پارتی دادو گه‌شه‌ی حكومڕان له‌هه‌وڵی ته‌سفیه‌كردنی ئه‌و فۆرمه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامیدایه‌، چونكه‌ له‌ئێستادا به‌تاكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌زانێت له‌سه‌ر ئاینده‌ی دادوگه‌شه‌پێدان‌و هه‌نگاوه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌و پارته‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ئێستادا ئاكپارتی پارته‌ سیكۆلاره‌كانی له‌ په‌ل‌و پۆخستووه‌ هیچ ڕكابه‌رێكی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ساحه‌یی سیاسی نه‌ماوه‌، ئێستا نۆره‌ی گولنیه‌كان‌و ئه‌و تایپه‌یه‌ كه‌كاری گه‌ریه‌كی به‌بڕشتی له‌سه‌ر شه‌قامی توركی هه‌یه‌.  
 
 
هه‌ڵبه‌ت شایه‌نی ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌گه‌ر به‌وردی دیقه‌ت له‌ماهیه‌تی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه‌ی ڕه‌وتی ئیسلامی توركی بده‌ین ئه‌وا خاڵی هاوبه‌ش‌و یه‌كبوونی هه‌ردوویان ئاماده‌گی ئه‌و نۆستالیژایایه‌ كه‌ له‌خه‌یاڵدانی ته‌یب ئه‌ردۆغان و فه‌تحولا گوڵه‌ندا هه‌یه‌ بۆ گێڕانه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی له‌ده‌ستچووه‌ی نه‌ته‌وه‌ی تورك به‌هۆی كه‌وتنی ئیپڕاتۆریه‌تی عوسمانی كه‌چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك تیایدا سه‌ردارو ده‌مڕاستی جیهانی ئیسلامی بوون.
به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌و به‌میكانزمی جیاواز گه‌ره‌كیه‌تی ئه‌و ئامانجه‌ ته‌حقیق بكات یه‌كێكیان به‌بڵاوه‌كردن‌و وه‌شاندنی په‌روه‌رده‌و كه‌لتوری توركی بۆیكراو به‌ئیسلامی ئه‌ویتریان به‌پڕۆژه‌ی ئابوری‌و ئه‌كتی سیاسی‌و ته‌ده‌خولی سه‌ربازی.
 
ئه‌گینا هه‌ردووكیان له‌هه‌نبه‌ربه‌به‌بچوك سه‌یركردنی نه‌ته‌وه‌كانی ترو بڕوابوون به‌ به‌هاو پرنسیپه‌ دیمۆكراتیه‌كان، دوو دیوی یه‌ك دراون.


ئه‌م بابه‌ته 747 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

, , , ,

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM