تیری زه‌رد و تیغی نیلی!

سلێمان عه‌بدوڵڵا یونس

 
ئه‌گه‌ر پارتی ده‌ستبه‌رداری كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نابێت و چاوی له‌وه‌یه‌، ئه‌و پۆسته‌، بارزانی بگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر كورسیه‌كی بڵندتر و گه‌وره‌تر (كورسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌وڵه‌تی كوردستان) ئه‌وا پێویسته‌ پارتی به‌لۆجیكی (دانوسان) سیاسه‌ت بكات‌و بیر له‌پێدان بكاته‌وه‌ و هه‌ر خه‌یاڵی لای لێستاندن نه‌بێت!

له‌م ڕوه‌وه‌ باشتره‌ پارتی سود له‌ئه‌زموونی یه‌كێتی وه‌ربگرێت و بزانێت چۆن ئه‌و هێزه‌، وێڕای فاكته‌ره‌كانی (هێز و ده‌سه‌ڵات و ئابووری) ژێر ده‌ستی، به‌ڵام له‌سلێمانی پڕاگماتیكانه‌ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دیفاكتۆی گۆڕاندا كرد و ناوچه‌كه‌ی بنده‌ستی خۆی، له‌هاوپه‌یمانێتیه‌كی مێژوویدا و له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تێكی سیاسی ڕێكخسته‌وه‌.

ئه‌گه‌رنا، ده‌بێت میلله‌ت بێته‌ ده‌نگ و بڵێت؛ ئیتر به‌سه‌. ئاخر ئه‌و تیره‌ زه‌ردانه‌ی پارتی، بۆ پاراستنی كورسیه‌كه‌ی بارزانی ده‌یانگرێته‌ گۆڕان، به‌ر سینگی نیشتیمانێكی بێ قه‌ڵغانی ده‌كه‌ون و كوردستان ده‌كه‌ن به‌قوربانی، ئه‌و تیغه‌ نیلیه‌ش، گۆڕان خستویه‌تیه‌ سه‌رملی هه‌ژموونی پارتی، هه‌ر گه‌ردنی گه‌لێكی برسی ده‌بڕێت!

ئه‌م بابه‌ته 4194 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

, , , ,

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM