هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ دژ به‌ داعش بۆ؟؟؟

بورهان شێخ ره‌ئوف
له‌ چوارچێوه‌ی‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی‌ كه‌ له‌ ئارادایه‌ بۆ پێكهێنانی‌
هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی‌ به‌ هێز و فراوانتر له‌ ئه‌مه‌ی‌ ئێستا هه‌یه‌ كۆنگره‌ی‌ برۆكسل به‌سترا له‌ 3 دیسه‌مبه‌ری‌ ئه‌مساڵ بۆ به‌ گژاچوونه‌وه‌ی‌ تیرۆرو ڕه‌فتاره‌كانی‌ داعش به‌ به‌شداری‌ 60 ده‌وڵه‌ت و له‌ سه‌ر ئاستێكی‌ بڵند , له‌ چه‌ند مانگی‌ ڕابردوودا داعش له‌ عێراق و سوریا و ڕۆژئاواو باشووری‌ كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی‌ زۆر دڕندانه‌ به‌ربووه‌ته‌ گیانی‌ خه‌ڵكی‌ سڤیل و بێدیفاع هه‌ر له‌ كه‌مه‌ نه‌ته‌وه‌كاوه‌كان و ئتنیكه‌ جیاوازه‌كانی‌ ئێزیدی‌ و مه‌سیحی‌ و شه‌به‌ك و شیعه‌و هه‌موو بۆچوون ئاینزا جیاوازه‌كانی‌ خۆیان كه‌ بۆ سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی‌ جێگه‌ی‌ شه‌رمه‌زاریه‌ كه‌له‌م سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ بیست و یه‌كه‌دا هێزێك سه‌ر هه‌ڵبدات وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی‌ نامۆ به‌م جیهانه‌ په‌لاماری‌ هه‌موو شته‌ جوانه‌كان بدات له‌ هونه‌رو فه‌لسه‌فه‌و شوێنه‌وارو ئایین و ژن و ئازادی‌ و جیاوازییه‌كان كه‌ جوانیان به‌ ژیان به‌خشیووه‌ .....تد

سه‌ره‌ڕای‌ هه‌مووئه‌وانه‌ خه‌لیفه‌ی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی‌ له‌ دوایین تۆماری‌ ده‌نگی‌ كه‌ بڵاوی‌ كرده‌وه‌ له‌ چه‌ندرۆژی‌ پێشوودا تا داگیر كردنی‌ ڕۆمای‌ پایته‌ختی‌ ئیتالیا له‌ ئه‌وروپاو عه‌ره‌بستانی‌ سعودی‌ و یه‌مه‌ن و میسرو مه‌غریبی‌ عه‌ره‌بی‌ ڕاناوه‌ستن و موژده‌ی‌ به‌ لایه‌نگرانی‌ ده‌دا كه‌ یاسای‌ خه‌لافه‌تی‌ ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و ووڵاتانه‌دا بسه‌پێنن , بۆ یه‌ ئیتر مه‌ترسی‌ له‌مه‌ گه‌وره‌ترو هه‌ڕه‌شه‌ له‌مه‌ ئاشكراتر به‌دی‌ ناكرێت بۆ سه‌ر ئاشتی‌ و ئاسایش و پێكه‌وه‌ ژیان له‌ جیهاندا ,

 بۆیه‌ ئیتر هیچ بوارێك نه‌ماوه‌ته‌وه‌ بۆ ناوه‌نده‌كانی‌ بڕیارو زلهێزه‌كانی‌ دونیا بۆ به‌گژاچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م په‌تا كوشنده‌یه‌ جگه‌ له‌ هاوپه‌یمانیتیه‌كی‌ به‌هێزو مه‌زن وچالاك بۆ گژاچوونه‌وه‌ی‌ ئه‌م ڕێكخراوه‌ ڕه‌شپه‌رست و تیرۆرسته‌ كه‌ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 90 هه‌زار كیلۆمه‌تری‌ چوارگۆشه‌ زه‌وی‌ له‌ عێراق وشام له‌ بنده‌ستدایه‌ هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 30 هه‌زار چه‌كداری‌ هه‌یه‌ جگه‌ له‌ توانای‌ دارایی‌ زۆرو زه‌به‌ن كه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ چه‌ندین كێڵگه‌ی‌ نه‌وت و غاز له‌ عێراق و سوریا له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتیدا كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ توانای‌ درێژه‌دانی‌ ماشێنی‌ جه‌نگی‌ بۆ فه‌راهه‌م كردوون. هه‌رچه‌نده‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ قه‌یرانه‌كه‌وه‌ به‌ خۆ كه‌وتون وله‌له‌ئاست و قه‌واره‌یه‌كی‌ بچوكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌تر سه‌رتا كۆنگره‌ی‌ جه‌ده‌ له‌ عه‌ره‌بستانی‌ سعودیه‌ به‌سترا به‌ به‌شداری‌ ووڵاتانی‌ كه‌نداو ئه‌مریكا وتوركیا هه‌رچه‌نده‌ توركیا واژۆی‌ له‌سه‌ر به‌یانی‌ كۆتایی‌ كۆنگره‌كه‌ نه‌كرد و دواتر كۆنگره‌ی‌ پاریس به‌سترا به‌ قه‌واره‌یه‌كی‌ فراوانتر به‌ به‌شداری‌ چل ده‌وڵه‌ت و وائه‌مێستاش كۆنگره‌ی‌ برۆكسل به‌ به‌شداری‌ 60 ده‌وڵه‌ت ده‌به‌سترێت به‌ ئامانجی‌ به‌گژا چوونه‌وه‌ی‌ تیرۆری‌ داعش و ووشك كردنی‌ هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی‌ كۆمه‌ك و دارییان له‌ هه‌موو جیهان و گه‌مارۆدانی‌ ئه‌و په‌تا وشێرپه‌نجه‌ سامناكه‌ كه‌ ئیستا نزیكه‌ی‌ 5 ملیۆن كه‌س ئاواره‌ی‌ ده‌ستی‌ ئه‌وانه‌ له‌ عێراق وشام نه‌بوونی‌ كاره‌باو گرانبوونی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ سووته‌نه‌نی‌ و قه‌یرانه‌كانی‌ نیشته‌جێبوون بێبه‌شكردنی‌ مناڵان له‌ خوێندن و سه‌دان و ده‌یان گیرو گرفتی‌ تریان بۆ خه‌ڵكی‌ ئه‌م ووڵاتانه‌ دروستكردووه‌ و له‌ هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌دان ئه‌م دیارییه‌ بۆ ووڵاتانی‌ دیكه‌ش به‌رن .بۆیه‌ نه‌ك هه‌ر په‌یمانی‌ ناتۆو به‌ڵكو ناوه‌ندێكی‌ گرنگی‌ وه‌كو زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر له‌ قاهیره‌ی‌ پایته‌ختی‌ میسر له‌ دوو رۆژی‌ 3 و4 دیسمبه‌ردا داعش و به‌ به‌شداری‌ ئێران وسعودیه‌ و ووڵاتانی‌ تر بۆیه‌ له‌به‌ر مه‌ترسی‌ ئه‌م دیارده‌ سامناكه‌ كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئاشتی‌ و ئاسایش و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ گه‌لان و ئتنیكه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات ئه‌ركی‌ كۆمه‌ڵگای‌ نێودوڵه‌تیه‌ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی‌ گه‌لیك گه‌وره‌ تر له‌مه‌ی‌ ئێستا پێك بهێنێت و به‌ به‌شداریپێكردنی‌ هێزی‌ سه‌ربازی‌ زه‌مینی‌ و هه‌وایی‌ بۆ زاڵبوون به‌سه‌ریاندا و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كونه‌كانیان ,ئه‌ركی‌ سه‌رشانی‌ هه‌مووتاكێكیشه‌ له‌ هه‌ر كوێ‌ بێت ببێته‌ چاودێرو ڕێ‌ له‌ گه‌شه‌كردن و جووڵه‌ی‌ ئاوا ڕه‌وتێك بگرێت .


ئه‌م بابه‌ته 1817 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

, , , ,

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM