گه‌واهی‌ عه‌ره‌بێك بۆ كورد

بورهان شێخ ره‌ئوف
ئه‌وه‌ی‌ پاش ئه‌و پێشه‌كیه‌ كورته‌ی‌ من ده‌یخوێننه‌وه‌ له‌ خواره‌وه‌ وتارێكی‌ نووسه‌ری‌ عه‌ره‌ب به‌ڕێز عه‌دنان حسێن ه‌ كه‌ له‌ڕۆژنامه‌ی‌ ( المدی‌ ) عێراقی‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دواتر له‌ وێبسایتی‌ ( العربیه‌) شدا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌و ده‌نگه‌ ڕه‌واو دلێر و هه‌قبێژانه‌ی‌ كه‌ به‌ داخه‌وه‌ كه‌من له‌ جیهانی‌ عه‌ره‌بیدا ,له‌ هه‌مان كاتیشدا له‌م كاته‌دا كه‌ له‌ كوردستاندا بزوتنه‌وه‌یه‌كی‌ ڕاسیزم به‌ لاوازی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا سه‌ری‌ هه‌ڵدابوو دژ به‌ ئاواره‌ عه‌ره‌به‌كان له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ زوو دامركایه‌وه‌ چونكه‌ گه‌لی‌ كورد به‌ لێبوورده‌یی‌ و  دڵفراوانی‌ و به‌زه‌یی‌ و پێكه‌وه‌ ژیانی‌ مه‌ده‌نیانه‌و هه‌ڵكردن له‌ گه‌ڵ ئتنیكه‌ جیاوازه‌كاندا ناسراوه‌ به‌ كرده‌وه‌ش هه‌روه‌هایه‌ بۆیه‌ ئه‌و پشتیوانی و پشتگیری‌ و هاوده‌نگیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ی‌ لێده‌كرێت له‌كاتی‌ ئێستادا له‌ دۆزه‌كه‌ی‌ دژ به‌ چه‌ته‌كانی‌ داعش وا له‌ خواریشه‌وه‌ ده‌قی‌ ووتاری‌ ناوبرا به‌زمانی‌ شیرینی‌ كوردی‌ ده‌خه‌مه‌ به‌ردیده‌ی‌ خوێنه‌رانی‌ خۆشه‌ویست بابه‌چاوی‌ خۆیان ڕاستیه‌كان له‌ زمانی‌ نووسه‌رێكی‌ عه‌ره‌به‌وه‌ ببینن دڵنیام كه‌ ئه‌همیه‌تێكی‌ گرنگی‌ هه‌یه‌:

كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كوردا ؟؟؟

ئه‌وانه‌ی‌(1700) كه‌سی گه‌نج و بێ‌ چه‌كیان له‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازانه‌ی‌ كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌ی‌ سپایكر هه‌ڵاتبوو ن و یان مابوونه‌وه‌ كووشت عه‌ره‌ب بوون , ئه‌وانه‌ی‌ (700) زیندانیان له‌ زیندانی‌ بادۆش كووشت دیسان عه‌ره‌ب بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟

ئه‌وانه‌ی‌ نوێژ خوێنه‌كانیان له‌ مزگه‌وتی‌ موسعه‌ب بن عومه‌یر كووشت له‌ ئیمام وه‌یس چ له‌ داعش و چ له‌ میلیشیاكان دیسان عه‌ره‌ب بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟

هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازی‌ و ئه‌منیانه‌ی‌ كه‌ كه‌ مووسڵ و سه‌ربازگه‌ی‌ سپایكه‌رو به‌نداوی‌ مووسڵ و زیندانی‌ بادۆشیان ڕاده‌ستی‌ داعش كرد عه‌ره‌ب بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟

ئه‌وانه‌ی‌ پێشوازییان له‌و سه‌ركرده‌ سه‌ربازی‌ و ئه‌منیانه‌ كردوفه‌رشی‌ سووریان بۆ ڕاخستن هیچ لێپرسینه‌وه‌یه‌كیان له‌ گه‌ڵ نه‌كردن له‌ سه‌ر تاوانی‌ هه‌ڵهاتنیان عه‌ره‌ب بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟؟
ئه‌وانه‌ی‌ ده‌ستبه‌جێ‌ سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌و به‌رپرسه‌ حزبیه‌كانی‌ شنگالیان له‌ كارخست و لێپرسینه‌وه‌ و لێپێچینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ كردن به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی‌ فه‌رمانی‌ پاشه‌كشه‌یان به‌ هێزه‌كانیان دابوو به‌ره‌نگاری‌ داعش نه‌بنه‌وه‌ ڕاده‌ستی‌ دادگا كران بۆ ئه‌وه‌ی‌ سزای‌ عادیلانه‌ی‌ خۆیان وه‌ربگرن , ئه‌وانه‌ كورد بوون نه‌ك عه‌ره‌ب , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟

ئه‌وانه‌ی‌ چوونه‌ كه‌ركوكه‌وه‌ له‌سه‌ر داخوازی‌ حكومه‌تێك سه‌رۆكه‌كه‌ی‌ عه‌ره‌ب بوو بۆ ئه‌وه‌ی‌ بیپارێزن له‌ ده‌ستی‌ داعش كورد بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌گه‌ڵ كورد؟؟

ئه‌وانه‌ی‌ په‌نای‌ زیاتر له‌ یه‌ك ملێۆن ئاواره‌و كۆچبه‌ریان داوه‌ له‌وناوچانه‌ی‌كه‌ داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه‌قه‌سابخانه‌ی‌ خوێناوییان تێدا ئه‌نجام داوه‌ كوردن, ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟؟
ئه‌وانه‌ی‌ ڕۆژانه‌ ئۆتۆمبیل وماتۆرۆسكیل و بۆمب ده‌ته‌قێننه‌وه‌ و به‌ چه‌كی‌ بێده‌نگ و ده‌نگدار خه‌ڵك ده‌كوژن له‌ به‌غداد و هه‌مووشاره‌كانی‌ تری‌ عێراق بۆ ساڵی‌ داوزده‌هه‌م له‌سه‌ریه‌ك ئه‌وانه‌ هه‌موو عه‌ره‌بن , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌لچ كورد...؟؟؟؟

ئایا ئاوڕێك بده‌ینه‌وه‌ له‌ مێژوو؟؟؟

باشه‌ ئه‌وانه‌ی‌ ئاگری‌ شه‌ڕیان له‌ گه‌ڵ ئێران هه‌ڵگیرساند و هه‌روه‌ها سنوری‌ ده‌وڵه‌تی‌ كوه‌یتیان به‌زاندو داگیریان كرد شه‌رێكی‌ خوێناوی‌ سه‌ختیان به‌رپاكرد ته‌ڕوو وشكیان پێكه‌وه‌ سووتاند و له‌ نێوان ئه‌و دوو جه‌نگه‌دا قه‌سابخانه‌كانی‌ ئه‌نفال و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانیان له‌ بیابه‌نه‌كاندا دژ به‌ كورد ئه‌نجامداو دواتریش گۆڕی‌ به‌ كۆمه‌ڵیان بۆ عه‌ره‌بی‌ شیعه‌ هه‌ڵكه‌ند ,ئه‌وانه‌ش دیسان عه‌ره‌ب بوون , ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟؟؟
هه‌موو ڕۆژێكی‌ سه‌ربه‌زو بۆنه‌یه‌كی‌ نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییتان كورد ڕۆڵێكی‌ تێیدا هه‌یه‌ و, ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد؟
ئه‌وانه‌ی‌ رۆژگارێكی‌ درێژله‌سه‌رده‌می‌ ڕژێمی‌ دكتاتۆریدا باوه‌شیان بۆ تێكۆشه‌ره‌كانتان كرده‌وه‌ شوێن و جێگه‌و ئاسایشیان بۆ دابین كردن نانه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵدا به‌شكردن هه‌ندێك له‌ سه‌ركرده‌و حزبه‌كانیشیان ئاماده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی‌ ئێسته‌ حوكمڕانی‌ ووڵات بن و ده‌ست به‌ سه‌رهه‌موو جومگه‌كانی‌ ده‌سته‌ڵاته‌وه‌بگرن به‌ سامان و داهاته‌كه‌یشیه‌وه‌ , ئه‌وانه‌ كورد بوون . ئیتر كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵیان ؟؟

ئیتر ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر هۆیه‌ك له‌ هۆیه‌كان كێشه‌یه‌ك یان گرێیه‌كتان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانی‌ یان جه‌لال تاڵه‌بانی‌ یان فوئاد مه‌عسووم یان نێچیره‌فان به‌رزانی‌ یان كۆسره‌ت ره‌سوڵ یان فازیل میرانی‌ یان نه‌وشیروان موسته‌فا یان به‌رهه‌م ساڵه‌ح یان هۆشیار زێباری‌ یان ئه‌وانی‌ تریش ئه‌وه‌ كاری‌ خۆتانه‌وخۆشیانتان ناوێت ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ خۆتانه‌وه‌ هه‌یه‌ , چونكه‌ هه‌تا پێغه‌مبه‌رانیش هه‌مووخه‌ڵكیان له‌ گه‌ڵ كۆ نه‌بووه‌ته‌وه‌ ,به‌ڵام كێشه‌تان له‌ گه‌ڵ كورد چیه‌ وه‌كو گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ , كه‌وا هه‌موو جیهانی‌ میدیاو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانتان بارگاوی‌ و ده‌رزیئاژن كردوه‌ به‌ ڕق و كینه‌وه‌ بوغزو دوژمنایه‌تی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌ ؟؟

كێشه‌تان چیه‌ له‌ گه‌ڵ كورد جگه‌ له‌وه‌ی‌ ئێوه‌ شۆفێنین ؟؟

تا ئێره‌ وتاره‌كه‌ی‌ عه‌دنان حسین ته‌واوبوو منیش ده‌ڵێم ده‌ست و ده‌م خۆش عه‌دنان حوسه‌ین ئه‌م ووشانه‌ گه‌وره‌ترین مه‌دالیان له‌یه‌خه‌ی‌ مێژووی‌ خوێناوی‌ برایه‌تی‌ كوردو عه‌ره‌ب ده‌درێن ,ده‌بێت ئه‌و ڕاستیه‌ش له‌به‌رچاوبگرین ئه‌گه‌ر عه‌لی‌ كیمیاوی‌ و تاریق ڕه‌مه‌زان و چه‌ته‌كانی‌ داعش كورد ئه‌نفال و قڕ ده‌كه‌ن ئه‌وا ماڵێكی‌ ده‌وارنیشنی‌ عه‌ره‌ب  مناڵێكی‌ ئه‌نفالكراوی‌ كورد له‌ نزیك گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌ ڕزگار ده‌كه‌ن به‌ ناوی‌ ته‌یموره‌وه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و فڕۆكه‌وانه‌ عه‌ره‌به‌ی‌ یارمه‌تی‌ بۆ چیای‌ شه‌نگال ده‌گواسته‌وه‌ گیانی‌ به‌ختكرد , له‌ كۆتاییدا كه‌من ئه‌و نووسه‌ره‌ عه‌ره‌بانه‌ی‌ له‌ په‌نجه‌كانی‌ ده‌ست تێپه‌ڕناكه‌ن كه‌باس له‌ كوردو كێشه‌ ڕه‌واكه‌ی‌ ده‌كه‌ن وه‌كو خوالێخۆشبوو محمه‌د مهدی‌ جه‌واهیری‌ و عه‌دنان حسه‌ین و مه‌حمود ده‌روێش و مونزر فه‌زڵ .

ئه‌م بابه‌ته 5784 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

, , , ,

زۆرترین خوێندراو


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved
Design by AVESTA GROUP , programming and database by KURDSKY.COM