ناشرینترین ئافرەت لە مێژوودا

خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

بەپێی ماڵپەری "publicdomainreview"خانمێکی مەکسیکی بەناوی "ژولیا پاسترانا" نازناوی "ناشرینترین خانمی جیهانی" پێبەخشرا، لەسەدەکانی نۆزدەدا، تا ئێستاش ناوی هەر ماوەتەوە لە مێژووی مرۆڤایتیدا، بەهۆی ئەوەی شێوەیەکی زۆر سەیر و ناشرین هەبووە.

ژولیا پێستی بە مووەیەکی زۆر داپۆشرابوو، شێوەشی بە مەیمون دەچوو، چونکە تووشی نەخۆشیەکی بۆماوەی هاتبوو، بنەماڵەی ئەم خانمە لە بنەچەدا هیندی بوون.

ژولیا هەمیشە ڕووبەڕووی قسە ناخۆشەکانی خەڵکی دەبۆوە، دواتر لەلایەن پیاوێک بەناوی "تیدور" داوای هاوسەرگیری لێدەکرێت، بڕوای پێدەهێنێت کە بەشداری یاریەکانی سێرک بکات و فێری سەمای دەکات، زۆر وڵاتان دەگەڕێن تا چارەسەر بکرێت بەڵام وەک خۆی دەمێنێتەوە، لەدوای هاوسەرگیری منداڵێکی لە تیدور دەبێت، بەڵام بەهەمان شێوەی ژولیای دایکی هەڵگری هەمان نەخۆشیە، پاش سێ رۆژ لە لەدایکبوونی منداڵەکەی دەمرێت.


لەپاش مردنی ژولیا هاوسەرەکەی لەشی دەبەخشێتە پزیشکەکان، تا شیکردنەوەی بۆ بکەن، دواتر لەشی ژولیا مۆمیا دەکرێت، لەنێو مۆزەخانەی نەرویج هەڵدەگیرێت، بەڵام لە ساڵی 2013 دەگوێزرێتەوە بۆ وڵاتی مەکسیک دوای زیاتر لە 150 ساڵ مردنی.

لاشەی ژولیا بە مۆمیاکراوی





ئه‌م بابه‌ته 26329 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو