ئەو 10 وته‌‌یەی کە لە ژیانی ڕۆژانه‌ماندا پێویستمان پێیەتی

خەندان لایف-

مادلین ئۆڵبرایت، وه‌زیری پێشووتری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌ ئیداره‌ی بێڵ کلینتۆن، به‌ یه‌کێك له‌ ژنه‌ کاریگه‌ره‌کانی مێژووی سیاسی ئه‌مریکی و جیهانی داده‌نرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکی کۆماری چیکه‌، به‌ڵام به‌هۆیی کارامه‌یی خۆییه‌وه‌ چه‌ندین پۆستی سیاسی به‌رزی ئه‌مریکا وه‌رگرتووه‌.


بەپێی هەواڵەکەی ماڵپەڕی "telegraph" ئه‌و ئێستا ته‌مه‌نی
79 ساڵه‌ و له‌ نوێترین وته‌ی بۆ گرووپێکی خوێندکارانی ده‌رچووی لۆس ئه‌نجلۆس بوو که‌ دەڵێت ''ئێمه‌ ده‌بێت بیروبۆچوونه‌کانمان بۆ ده‌ستپێکردنی گفتوگۆ به‌کاربێنین، نه‌ک بۆ کۆتایی پێهێنانی.''


دواتریش وته‌که‌ به‌شێوه‌یه‌کی به‌رفراوان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بڵاوبۆوه‌، زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌ گرنگییه‌وه‌ له‌ قسه‌کانی ده‌ڕوانن، بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت تیشک بخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێک له‌ وته‌کانی که‌ له‌وانەیه‌ هه‌ریه‌ک له‌ ئێمه‌ له‌ ژیان رۆژانه‌یدا پێویستی پێبێت.


-له‌ دۆزه‌خدا شوێنی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژنانه‌ هه‌یه‌ که‌ یارمه‌تی ژنانیی تر ناده‌ن، ئه‌مه‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین قسه‌ی ئۆلبرایت که‌ گفتوگۆ‌ و ناکۆکی زۆری لێ که‌وتووەته‌وه‌".

-خه‌ڵک له‌ باره‌ی شۆڕشه‌وه‌ قسه‌ ده‌که‌ن، بۆیه‌ چ شۆڕشێکه‌ ئه‌گه‌ر ژنێک ببێته‌ سه‌رۆک، ئۆلبرایت به‌م شێوه‌یه‌ پاڵپشتی له‌ هیلاری کلینتۆن کرد بۆ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا، که‌ بڕیاره‌ تشرینی دووه‌می ئه‌م ساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

-به‌ڕاستی پێم وایه‌ بوون به‌ ژن چه‌ندین لایه‌نی باشی هه‌یه‌، پێم وایه‌ ئێمه‌ باشترین له‌ په‌یوه‌ندیه‌ تایبه‌تیه‌کان، به‌ ئاشکرا توانامان هه‌یه‌ له‌وه‌ی ده‌ریبخه‌ین وه‌ک چۆن‌، له‌و کاتانه‌ی که‌ پێویست ده‌کات.‌

-من حه‌زده‌که‌م که‌ ژنم و یه‌کێک نیم له‌و ژنانه‌ی به‌له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگ و‌ شێوازی پیاوانه‌ ده‌رده‌که‌ون، له‌ کاره‌کانیاندا به‌ره‌وپێش ده‌چن، من حه‌ز له‌ ڕه‌نگه‌ کاڵه‌کان ده‌که‌م و ده‌بمه‌ خودی خۆم.

-کاتێکی زۆری ویست تا توانیم په‌ره‌ به‌ ده‌نگم (بیروبۆچوونه‌) بده‌م، بۆیه‌ بێ ده‌نگ نابم.

-هه‌روه‌ک چۆن خه‌ڵک توانای هه‌ڵبژاردنی هه‌یه‌، ئاواش توانای گۆڕانکاری هه‌یه‌.

-من باوه‌ڕه‌م به‌وه‌ نییه‌ که‌ شته‌کان له‌ خۆیانه‌وه‌ رووبده‌ن، باوه‌ڕم وایه‌ تۆ به‌ده‌ستیان دێنیت.

-ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌رکردایه‌تیه‌ک ژن بوایه‌، له‌وانه‌ نه‌بوو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ تووشی شه‌ڕ بیت، به‌ڵام که‌ ده‌بینی ژنێک چۆته‌ سه‌ره‌وه‌، ئه‌وان به‌ته‌واوی نابنه‌ که‌سی ئاشتیخواز له‌نێوانیاندا من.

-ژیان دڕه‌، پێوست ناکات ئێمه‌ هه‌موو کات دڕ بین.




ئه‌م بابه‌ته 31776 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو