ئه‌و وێنانه‌ی که‌سایه‌تی راسته‌قینه‌ی ئۆباما ده‌رده‌خه‌ن

خەندان لایف-

پیت سوزا، وێنه‌گری تایبه‌تی کۆشکی سپی و سه‌رۆکی ئه‌مریکایه‌، کاتێکیش ئۆباما سیناتۆر بووه‌ به‌هه‌مان شێوه‌ وێنه‌ی گرتووه‌، پێشووتریش وێنه‌گری ڕۆناڵد ڕیگانی سه‌رۆک بووه‌. ئه‌و له‌پاڵ کاره‌ فه‌رمیه‌که‌یدا هه‌ندێکجار وێنه‌ی ئۆباما ده‌گرێت، که‌ ویستویه‌تی وێنه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌ومان نیشان بدات.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی "theguardian" ئه‌مه‌ وێنه‌یه‌کی گرنگه‌ و وێنه‌گر مه‌به‌ستیه‌تی ئه‌وه‌ بۆ مێژوو بڵێت که‌ سێ ئه‌مریکی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌فریقی له‌ناو کۆشکی سپیدان.


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆباما به‌کاتی زۆر ناخۆشدا تێپه‌ڕیوه‌ و ڕه‌خنه‌ی لێ گیراوه‌، بۆیه‌ له ‌پاڵ هه‌وڵه‌ جدیه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ و قه‌یرانه‌کان ئه‌و هه‌ر خوله‌کێکی دۆزیته‌وه‌ تا تێیدا پێبکه‌نێت.


کاتێک جاکۆب فیلادلفیای ته‌مه‌ن پێنج ساڵ سه‌ردانی کۆشکی سپی ده‌کات، پرسیار له‌ ئۆباما ده‌کات که‌ ئایا قژیان وه‌ک یه‌که‌؟ وه‌ک له‌ وێنه‌که‌دا ده‌بینی خۆی بۆ منداڵه‌که‌ داده‌نوێنێته‌وه‌ و پێی ده‌ڵێت ''ده‌ستی لێ بده‌، پیاو''.


ئه‌وه‌ی له‌و وێنه‌یه‌ دیاره‌ ده‌ستی سه‌رۆکی ئه‌مریکایه‌، به‌ڵام جیاواز له‌ سه‌رۆکه‌کانی پێش خۆی ده‌سته‌که‌ هی که‌سێکی ڕه‌شپێسته‌.



هه‌رچه‌نده‌ ئۆباما حه‌زی زۆری به‌ خۆشی و گاڵته‌و گه‌په‌، ئه‌و له‌ وێنه‌یه‌کدا چه‌ند جوڵه‌یه‌کی دانس بۆ کچه‌که‌ی ده‌کات، له‌‌ یه‌کێکی تردا له‌ ئۆفیسی سه‌رۆکی ویلایه‌ته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا یاری له‌گه‌ڵ منداڵێکی ته‌مه‌ن یه‌ک ساڵ‌ ده‌کات، به‌ڵام له‌م وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌دانانی په‌نجه‌ی له‌ سه‌رده‌میدا به‌ ئاشکرا هه‌ست به‌ دڵه‌ڕواکێی ئۆباما ده‌کرێت.



ئۆباما و میشێلی خێزانی توانیان له‌کاتی سه‌رۆکایه‌تیدا نموونه‌یه‌کی جوانی خێزان نیشانبدان، له‌ وێنه‌ و بۆنه‌کاندا وه‌ک دوو هاوسه‌ری خۆشه‌ویست و پاڵپشتی یه‌کتر ده‌بینران.


ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌م مانگه‌دا گیراوه‌، کاتێک ئۆباما بیر ده‌کاته‌وه‌ به‌رله‌وه‌ی وتاره‌که‌ی پێشکه‌شبکات.

س.م


ئه‌م بابه‌ته 28779 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو