چیرۆکی ژیانی پیاوە سەر پێچەوانەکە

خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

کلۆدیۆ ئۆلۆڤێرا پیاوێکی بەرازیلیە کە خاوەنی سەرێکی پێچەوانەو و دوو پێی ناتەواوە.

کاتێک کلۆدیۆ لەدایکبوو پزیشکەکان بە دایکیان وت ناژی و بەبرسێتی وازی لێبهێنە و چاوڕێی مردنی بکە، بەڵام دایکەکە ئەم وتەیەی پزیشکەکانی ڕەتکردەوە، بەخێوی کرد و گەورەی کرد، لە ئێستادا وەک هەر کەسێکی ئاسایی ژیان بەسەردەبات و ژیانی بەردەوامە.


کلۆدیۆ بۆ ئەوەی بژی کێبڕکێی زۆری لەگەڵ ژیاندا کرد و ڕووبەڕووی گرفت و کێشەکان بووەوە، ئەو بەپێچەوانەی خەڵکی چواردەوری خۆی بەشێوازی سەربەرەو خوار دەبینێت، بەڵام هەوڵیدا و توانی فێری خوێندن و نووسین و کۆمپیوتەر و مۆبایل ببێت لەڕێگەی دەمیەوە.


کاتێک منداڵ بووە پشتی بەکەس نەبەستووە، هەمیشە هەوڵیداوە پشت بەخۆی ببەستێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کێشەکان، بەپێی وتەکانی خێزانەکەی کلۆدیۆ زۆر متامانەی بە خۆیەتی و هەست بەوە ناکات کە جیاوازە لەکەسانی دیکە، بەهیواوە دەژی، لە ئێستادا کلۆدیۆ سەرقاڵی نووسینی کتێبێکە بە ناوی "جیهانی ئاوەژوو" بەمزووانە چاپدەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.












ئه‌م بابه‌ته 29077 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو