خاوەنی درێژترین نینۆکە لە جیهاندا

خەندان لایف- ڕۆزا ڕزگار

پیاوێکی تەمەن 78 ساڵ بەناوی "شریدهار چیلال" خاوەنی درێژترین نینۆکە لە جیهاندا، توانی لەساڵی 2016 ناوی لەناو کتێبی "گینسدا" تۆماربکات.

بەگوێرەی هەواڵەکانی "دەیلی مەیلی بەریتانی" شریدهار خەڵکی هیندستانە، لە ساڵی 1952 لەتەمەنی 16 ساڵی بەدواوە نینۆکەکانی نەبڕیوە.


شریدهار هۆکاری نەبڕینی نینۆکی دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەوەی، کاتێک لە خوێندنگا بووە، یەکێک لە هاوڕێکانی نینۆکی مامۆستاکەی دەشکێنێت و بەو هۆیەشەوە تووشی لێدان بوو، بەڵام کاتێک لە مامۆستاکەیان پرسی بۆچی بەو شێوەیە لێیدا، ئایا تەنها لەبەر شکاندنی نینۆکی بوو، لە وەڵامدا دەڵێت "کەس ئەو هەستە نازانێت تا خۆی نینۆکی نەشکێت.


هەر بۆیە لە ئێستادا نینۆکەکانی دەستی چەپی "شریدهار" زۆر درێژن، بەجۆرێک درێژی نینۆکی پەنجە گەورەکەی 2 مەتر دەبێت کە لەهەمووی درێژترە، پەنجەی دوای پەنجە گەورە درێژیەکەی 179.1 دەبێت، پەنجەی ناوەڕاست درێژیەکەی 186.6 سم دەبێت، درێژی پەنجەی ئەڵقەی 181.6 سم دەبێت، پەنجە بچووکەکەی درێژیەکەی 179.1 سم دەبێت.


"شریدهار" بەنیازە نینۆکەکانی کورتبکاتەوە و پێشکەشی مۆزەخانەیەکی بکات تا پارێزگاری لێبکەن.



 



 





ئه‌م بابه‌ته 91468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو