بە جلی کوردیەوە بەشداری پێشبڕکێی شاجوانی جیهان دەکات

خەندان لایف-

كچەكوردێكی باشووری كوردستان بەجلوبەگی کوردیەوە بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی جیهان دەكات بۆ ساڵی 2016، تێیدا 25 وڵات بەشداری لەو کێبڕکێیەدا دەکەن.


پەسار یوسف زرار ناسراو بە (نینا موراد) لە ساڵی 1995 لە شاری رانیە لە دایكبووەو ماوەی 12 ساڵە لەوڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێیە، نینا لە زۆر بواردا کاریکردووە وەك ئەكتەری شانۆو فیلمی دۆكیۆمێنتاری، جگەلەوەش لە بواری وەرزش و هەڵپەڕكێدا رۆڵی زۆری بینیوە، وەكو ئەكتەری سەرەكی لە دوو فیلم بەشداری كردووە (لە فیلمەکانی لانەوازان و یەڵماز گۆنای).


نینا لە ئێستادا وانەی تایبەت دەڵێتەوە لە قوتابخانەی "مۆدبری های سكوڵ"، لەلێدوانێکیدا بۆ خەندان ئاشكرایكرد ئەو جیاواز لەهەر تاكێكی كورد لە زۆر بواردا بەشداری كردووە لە هەموو یاریی و ئاهەنگ و چالاكییەك ئاڵای كوردستانی بەرزكردووەتەوە، ئێستاش بڕیاریداوە بە جلی كوردیەوە بەشداری بكات و ناوی كورد لەناو 25 وڵات بەرزبكاتەوە.


لەو پێشبڕكێیەدا وێڕای ئوسترالیا 25 وڵاتی تریش بەشداری دەكەن بۆ شاجوانی ساڵی 2016ی جیهان لە ئوسترالیا، نینا ئاواتی ئەوەیە پلەی یەكەم بەدەستبهێنێت و ببێتە
(MISS Kuristan) ، وەک خۆی دەڵێت ئەگەر بێت و بتوانێت ببێتە شاجوان ئەوا ئامانجی ئەوەیە كە بێتەوە كوردستان و خزمەت بە مندااڵانی شەهیدانی پێشمەرگە و شەڕڤانان بكات، كردنەوەی كەمپینێك بۆ پشتگیریكردن لە كورد و ئەوانەی لە دژی داعش دەجەنگن لە ئەولەویەتی کارەکانیەتی.


هەروەكو چۆن خانەوادەكەی هاوكارو پاڵپشتی نینان، بەهەمان شێوە هیواخوازە هەموو كورد هاوكاری و پاڵپشتی بێت و خەڵكی كورد لەهەر شوێنێكی جیهان بن دەنگی پێبدەن.

دەنگدان كاریگەری باشی دەبێت لەو کێبڕکێیەدا، لیژنەی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان ئەوەیان قبوڵكردووە بە ئاڵای كوردی و جلی كوردیەوە بەشداری بكات .

کلیک لەم لینکە بکەو دەنگ بە شاجوان بدە

http://www.pageantoftheworld.com/candidate/miss-nena-murad-2/


























ئه‌م بابه‌ته 57095 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو