هه‌ڵكه‌وت زاهیر به‌مه‌رج ده‌بێت به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ كه‌ناڵێكی‌ هونه‌ری‌

خه‌ندان ـ فه‌رهه‌نگ فه‌ره‌یدون

ئاوازدانه‌ری‌ كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاشكرایده‌كات پێشنیاریان بۆ كردووه‌ كه‌ ببێته‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌له‌فیزیۆنێكی‌ هونه‌ری‌ كوردی‌، راشیده‌گه‌یه‌نێت" سێ‌ مه‌رجی‌ سه‌ره‌كیم هه‌یه‌ بۆ قبوڵكردنی‌ پێشنیاره‌كه‌".

له‌ باره‌یه‌وه‌ ئاوازدانه‌ری‌ كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، تایبه‌ت به‌ خه‌ندانی‌ راگه‌یاند"بۆ ئه‌و پێشنیاره‌ من سێ‌ مه‌رجی‌ سه‌ركیم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر مه‌رجه‌كانم قبوڵ بكرێت له‌ توانامدایه‌ ئه‌و ته‌له‌فیویۆنه‌ به‌ڕێوه‌به‌رم".

هه‌ڵكه‌وت زاهیر، مه‌رجه‌كانی‌ ئاشكراكردو وتی‌" دوامكردووه‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ گه‌وره‌ له‌ كه‌ناڵه‌كه‌دا پێشكه‌ش بكرێت، له‌و به‌رنامه‌یه‌دا توانای‌ گه‌نجان پیشان بده‌رێت هه‌ر له‌ گۆرانیوتن و مقامات و به‌سته‌ و حه‌یران و ته‌نانه‌ت قورئان خوێندنیش".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد كه‌ یه‌كێكی‌ تر له‌ مه‌رجه‌كانی‌ بونی‌ ستافێكی‌ پرۆڤیشناڵه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی‌ ڤیدیۆ كلیپ و رایگه‌یاند، "داوامكردووه‌ ستافێكی‌ پرۆڤیشناڵ  ڤیدیۆ كلیپ به‌رهه‌م بهێنن و بتوانن هه‌فته‌ی‌ كلیپێك پێشكه‌شی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بكه‌ن".

له‌باره‌ی‌ سێیه‌م مه‌رجێیه‌وه‌ هه‌ڵكه‌وت زاهیر وتی‌ : "مه‌رجی‌ سێیه‌م بریتیه‌ له‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڤیستیڤاڵێكی‌ ساڵانه‌".

هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده‌نه‌بوو زانیاری‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ناڵه‌ ئاشكرابكات و رایگه‌یاند،"هه‌ر كارێك كه‌ ده‌یكه‌م به‌ پشتگیری‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان ده‌بێت و ئه‌گه‌ر له‌مه‌شدا پشگیریم بكه‌ن دڵنیام سه‌ركه‌وتوو ده‌بم".

ئاوازدانه‌ری‌ كورد هه‌ڵكه‌وت زاهیر، ئاوازی‌ بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی‌ كورد و عه‌ره‌ب داناوه‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندیشی‌ پێگه‌یاندووه‌، له‌ ساڵی‌ 2005 بۆ ساڵی‌ 2011 راوێژكاری‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان بووه‌ بۆ كاروباری‌ هونه‌ری‌، له‌ ساڵی‌ 2010 بۆ 2011 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ته‌له‌فیزیۆنی‌ كۆره‌ك بووه‌.

ئه‌م بابه‌ته 27285 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو