گۆشت و پەتاتە بە فڕن

خەندان لایف-

پێکهاتەکان

نیو کیلۆ گۆشت

کیلۆیەک پەتاتە

2 کەوچکی بچوک کەرە

50 گرام ڕۆن

دەسکێک مەعدەنوس

200 گرام پەنیری مۆرتزێلا

2 کەوچکی گەورە تەرەتیزە

خوێ و ئاڵەت

چۆنێتی ئامادەکردنی:

مەنجەڵەکە بخەرە سەر ئاگر و کەمێک زەیتی تێبکە، پاشان پەتاتەکە.

لە مەنجەڵێکی تردا ڕۆنەکە بتوێنەرەوە و دواتر گۆشت و ئاڵەت و خوێکەی تێبکە و پێکەوە ئاڵیان بکە.

لە دەفرێکدا هەردوو پێکهاتکە پەتات و گۆشتەکە تێکەڵ بکە، پاشان دەفری ناو فڕنەکە ئامادە بکە بە کەرەکە چەوری بکە، فڕنەکە بخەرە سەر 180 پلەی گەرمی.

پێکهاتەکە بکەرە ناو فڕنەکەوە و پەنیرەکە بکەرە سەری و کە ئامادەبوو،بە گەرمی پێشکەشی بکە.

تێبینی هەر سەوزەیەک پێخۆشە و ئارەزووی دەکەیت تێبکەیت وەک گێزەر و بەزالیا یان نەعنا لەگەڵ هەر جۆرە بەهارتێک و دەتوانیت لەهەمانکاتدا لەبری ڕۆن و کەرە زەیت بەکاربهێنیت تا چەوری کەمتر بێت.


ئه‌م بابه‌ته 7471 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو