هەردوو گۆرانیبێژی ناسراوی تورک و عەرەب پێکەوە گۆرانیەک بەرهەمدێنن

خەندان لایف-

هەردوو ئەستێرەی بەناوبانگ "موستەفا جەجلی" تورکیا و "ماهیر زێنی" عەرەب، پێکەوە گۆرانیەکی نوێ بەرهەمدێنن بەناوی "The Way of Love"، تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا زۆرترین بینەر لە پێگەی یوتوب کۆدەکاتەوە.

موستەفا جەجلی لەدایکبووی ساڵی  1980 یەکێکە لە گۆرانیبێژە تورکە بەناوبانگەکان و خاوەنی دوو خەڵاتی گرامی و باشترین ئەلبوم و میوزیکی تورکی، باشترین گۆرانیبێژی پیاوە لە تورکیادا.

گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر "ماهیر موستەفا" ناسراو بە ماهیر زەین لە شاری تەرابلوس لە لوبنان لە ساڵی ١٩٨١ لەدایک بووە، لە خێزانێکی تایبەت بە میوزیک، هاوسەرەکەی خانمێکی سویدییە بەڵام لە بنەڕەتدا مەغریبییە.


ئه‌م بابه‌ته 21862 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو