دۆنت بە گوێزی هیندی

خەندان لایف-

چارەکە کوپێک ئاردی سپی

نیو کوپ ئاردی ئاسای

چارکە کوپێک کاکاو

کەوچکێکی بچوک پیکن پاودەر

کەمێک خوێ

1-2 هێلکە

سێ کوپ شەکر

نیو کوپ شیری گوێزی هیندی

دوو کەوچکی گەورە ڤانێلا

نیو کەوچک گوێزی هیندی

کرێمەکەی:

کوپێک شەکر

کەوچک و نیوێک شیر

گوێزی هیندی

چۆنێتی دروستکردنی:

فڕنەکە گەرم بکە لەسەر پلەی 180.

ئارد و کاکاو پیکن پاودەر و خوێیەکە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە.

هێلکە و شەکر و شیری گوێزی هیندەکە بەجیا تێکەڵ بکە، پاشان ڤانێلاکە بکە بەسەریدا.

هەردوو ئاوێتەکە تێکەڵ بکەو پاشان بیخە قاڵبەکانی دۆنتەوە و بیخە فڕنەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێکی کەم.

دواتر کرێمەکە ئامادە بکە و پاش ساردبوونەوەی بیکە بە سەریدا.


ئه‌م بابه‌ته 4688 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو