شێوازی دروستکردنی گوڵی سەر دەرگاکان

خەندان لایف-

رەنگە زۆرجار هەست بە وەڕسبوون و بێزاری بکەین لەماڵەوە، بەهۆی ئەوەی شێوازی ڕێکخستن و ڕازاندنەوی ماڵەکەت زۆر دووبارەیە و لەهەمانکاتدا بڕی خەرجی پێویست نیە بۆ گۆڕانکاری.

بەڵام دەتوانیت بە ڕێگایەکی ئاسان دوور لە خەرجیەکی زۆر شێوازی ماڵەکەت بە دروستکردنی هەندێک کەلوپەلی جیاواز دروستبکەیت، وەک گوڵی سەر دەرگاکان.


پێکهاتەکان
ماددەیەکی لکێنەر

مقەست

گوڵی دەسکردنی کۆنی ماڵەکەت

کارتۆن

سپرای بۆیاخی سپی

کەتەر

چۆنێت دروستکردنی:

کارتۆنەکە لە شێوەی پیتێک یان هەر شێوازێکی تر کە مەبەستە دروست بکە.

بە سپرای سپی کارتۆنەکە بۆیە بکە.

دوای ئەوەی وشک بۆوە گوڵەکان ئامادە بکە و بیدە لە کارتۆنەکە وەک وێنەکە.




















ئه‌م بابه‌ته 15522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو