شیرینی بە گوێزی هیندی

خەندان لایف-

پێکهاتەکان
کوپێک گوێزی هندی
2 کەوچکی گەورە نیشاستە
6 کەوچکی خواردن شەکر
1هێلکە
¼ شیر
 بادام (بە گوێرەی ئارەزوو)

چۆنێتی دروستکردنی:
گوێزی هندی و شەکر و نیشاستەکە پێکەوە لە دەفرێکدا تێکەڵ بکە پاشان هێلکە و شیرەکە پێکەوە بشڵەقێنە و بیکە بەسەر پێکهاتە وشکەکاندا تا هەویرێکی توند دێتە بەرهەم.

بە خڕی تۆپەڵیان دەکەین لەسەر سینیەکی چەورکراو ریزبەندیان دەکەین و هەریەکەیان بادامێکی لەسەر دادەنێین و دەیخەینە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمیەکی مامناوەند.


ئه‌م بابه‌ته 11457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو