مەحشی کولەکە

خەندان لایف-

پێکهاتەکان

1 کیلۆ کولەکەی سەوز

1 کوپ برنج

3 کەوچکی گەورە زەیتی ڕووەکی

½ کیلۆ گۆشتی قیمە

1 کوپ دۆشاوی تەماتە

کەوچکێکی گەورە باهارات

کەوچکێک بچوک ئاڵەتی ڕەش

خوێ بەپێی ئارەزوو

کوپێک شەربەتی لیمۆ

سیر

چۆنێتی ئامادەکردنی:

بۆ ئامادەکردنی ناواخنەکەی زەیتەکە گەرم بک، برنج و بەهارات و ئاڵەت و خوێکەی تێبکەو سوری بکەرەوە، پاشان قیمەکە سورکەرەوە و سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە.

کولەکەکان ناوەکەی دەربهێنە و لەگەڵ ناواخنەکان کەمێک سوری بکەرەوە، پاشان بیکەرەوە ناو کولەکەکە.

دوای ئەوەی ئەو کارانەت کرد بیکەرە ناو دەفرێکی فڕنەوە نیو لیتر ئاو و دۆشاوی تەماتە سیر و ئاوی لیمۆ و خوێی تێبکە، پاشان بۆ ناو فڕنەکە، سەرەتا تا ئاوەکە دێتە کوڵ با ئاگرەکەی زیاد بێت دواتر کەمێک کزی بکە.


ئه‌م بابه‌ته 6160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو