چۆپی بە باڵای کەرکوکدا دەچڕێت

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی بەناوبانگی کوردستان "چۆپی فەتاح" یەکێک لە گۆرانیەکانی نێو ئەلبومە کۆنەکەی دەکاتە ڤیدیۆ کلیپ و بڵاویدەکاتەوە بەناوی "کەرکوک"، کە ئاوازی ئاوازی هونەرمەند بورهان موفتییە، تێکست و سیناریۆی ئیحسان فەتاحە، دابەشکردنی بابەك شەریفییە و لە دەرهێنانی نیما جەلیلییانە.

چۆپی لەم کلیپەدا کچێکی گوندییە لە دێی ساتی لە گەرمیان، دوو منداڵی هەیە، خەریکی ئیش و کاری گوندە، هێلکە و ماست دەبات بۆ شاری کەرکوك دەیفرۆشێت و  دواتر بە پارەکەی  شەکر و چا دەکڕێت، بەڵام لە کاتی گەڕانەویدا بۆ گوند لە خاڵی پشکنیینی ڕژێم شەکر و چاکەی لێوەردەگرن و ئازاری دەدەن و سوکایەتی پێدەکەن.

ئەم فیدیۆ کلیپە سەردەمی ئەنفال و شۆڕشمان بیردەهێنێتەوە، کلیپکە لەشێوەی کورتە فلیمێکدایە.

 چۆپی وێڕای سوپاسی بۆ ئەو هونەرمەندانەی کە هاوکاریان کردووە، سوپاسی تایبەتی هەیە بۆ هەموو خەڵکی دێی ساتی و  شارەدێی قەرەهەنجیر و هەموو ئەو ئەکتەرەکانەی بەشداریان لەو کلیپەدا کردووە.




ئه‌م بابه‌ته 35725 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو