خەندان لایف-
دوایی ئەوەی لە کێبڕکێی
شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2016 خانمێکی کورد بەناوی "نینا موراد" پلەی
دووەمی بەدەستهێنا لەنێو 25 نوێنەری وڵاتانی جیهاندا، لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی
کردووەو دەڵێت "جێگەی شانازیمە لەبەردەم هەموو وڵاتانی دونیا توانیم بە
جلوبەرگی کوردی و زمانی شیرینی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە جوانی کورد نیشان
بدەم.

هەر بەبۆنەی ئەو سەرکەوتنە
گەورەیەوە پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لەگەلی کوردستان دەکەم هیوایی سەرکەوتن بۆ هەموو
لایەک دەخوازم، سڵاو لە کوردستان و تەلەفزیۆنەکان و ڕۆژنامەکان و هاوڕێیان و
دەنگدەران و کەسوکار و هەر کوردێک کەلە شوێنێکی ئەم جیهانەن، ڕۆحتان شاد شەهیدەکانی ناو سەنگەری خەبات و هیوای چاکبوونەوەش بۆ
بریندارەکان".

نینا موراد ناوی تەواوی
"پەسار یوسف زرار" لە ساڵی 1995 لە شاری رانیە لە دایكبووەو ماوەی 12
ساڵە لەوڵاتی ئوسترالیا نیشتەجێیە، نینا لە زۆر بواردا کاریکردووە وەك ئەكتەری
شانۆو فیلمی دۆكیۆمێنتاری، جگەلەوەش لە بواری وەرزش و هەڵپەڕكێدا رۆڵی زۆری
بینیوە، وەكو ئەكتەری سەرەكی لە دوو فیلم بەشداری كردووە (لە فیلمەکانی لانەوازان
و یەڵماز گۆنای).

نینا لە ئێستادا وانەی
تایبەت دەڵێتەوە لە قوتابخانەی "مۆدبری های سكوڵ"، لەلێدوانێکیدا بۆ
خەندان ئاشكرایكرد ئەو جیاواز لەهەر تاكێكی كورد لە زۆر بواردا بەشداری كردووە لە
هەموو یاریی و ئاهەنگ و چالاكییەك ئاڵای كوردستانی بەرزكردووەتەوە.
ئهم بابهته 16107
جار خوێنراوهتهوه