قەدەر سەباحی لە خۆشەویستەكەی جیاكردەوە
دوای بەرنامەكە چەندین كچ داوای خۆشەویستیان لێكردووم

خەندان لایف ـ فەرهەنگ فەرەیدون

سەباح پەرۆش دەڵێت، بۆیە بەشداری بەرنامەی "تۆجیاوازی"م كرد، چونكە پێموایە شیعرەكانی من جیاوازن، ئاماژە بەوەشدەكات دوای بەرنامەكە چەندین كچ داوای خۆشەویستیان لێكردووە بەڵام من رەتمكردۆتەوە".


سەباح پەرۆش، لەیەكەم وەرزی بەرنامەی تۆجیاوازی كەناڵی
net tv  بە گۆرانی و شیعر بەشداری كرد و سێ‌ دەنگی نەخێر و دەنگێكی بەڵێی بەدەستهێنا.

لەو بارەیەوە بە خەندانی وت كە شیعرەكانی فەلسەفیە و خەڵكی بە ئاسانی لێیتێناگات، بۆیە بەشداری ئەو بەرنامەیەی كردووە، وتیشی "حەزمدەكرد چوار دەنگی بەڵێ‌ بەدەست بهێنم، بەڵام بەداخەوە وا نەبوو، بەڕاستی پێم ناخۆشبوو كە نەمتوانی سەركەوتن بەدەست بهێنم".



ئاماژەی بەوەشكرد كە دوابەدوای بەرنامەكە چەندین كچ داوای خۆشەویستیان لێكردووە"، من لەبەر هەندێك هۆكاری تایبەتی خۆم ئەو داواكاریی خۆشەویستیانەم رەتكردەوە
".

لە یۆنان عاشقی كچێكی بووە

لە یۆنان ئاشقی كچێك بووم، بەڵام قەدەر منی لە ئەشقەكەم جیاكردەوە و لە ئێستاشدا ژیانێكی نوێم دەستپێكردووە، ئاماژەی بەوەشكرد كە لە ئێستادا پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسدا نییە.


"
بەتەمام لە ئایندەدا تێكستێكی جوانی خۆم بكەم بە گۆرانی و پێشكەشی هەوادارەكانمی بكەم".

سەباح پەرۆش لە ساڵی 1979 لەشاری هەولێر لەدایك بووە و لە ساڵی 1998 دەستی كردووە بە شیعر نووسین و لە ساڵی 2000 كوردستانی بەجێهێشتووە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە توركیا بووە و بۆ ماوەی هەشت ساڵیش لە یۆنان بووە و لە ساڵی 2013 گەڕاوەتەوە كوردستان.







ئه‌م بابه‌ته 68517 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو