بۆرەکی پەتاتە

خەندان لایف-

پێکهاتەکانی هەویرەکە:

یەک هێلکە

کەوچکێکی گەورە ماست

کەوچکێکی گەرو سرکە

کەوچکێکی گەورە زەیتی سروشتی

کوپێکی گەورە ئاو

دوو کوپ ئارد

کەوچکێکی بچوک خوێ

250 گرام ڕۆن یان زەیت

دوو کەوچکی بچوک کونجی

ناواخنەکەی:

کیلۆیەک پەتاتە

100 گرام پەنیری سپی

خوی بە بڕی پێویست

دوو کەوچکی بچوک بیبەری سور

چۆنێتی ئامادەکردنی:

پەتاتەکە بکوڵێنە دواتر وەک هەویر بیشێلە و خوێ وپەنیر بیبەرەکەی پێوە بکە و تێکەڵی بکە.

سەرجەم پێکهاتەکانی هەویرەکە تێکەڵ بکە ، دواتر بۆ ماوەی 20 خولەک وازی لێبهێنە تا دەبێتە هەویرێکی باش.

دواتر پارچە پارچە هەویرەکە ببڕە و ناواخنەکەی تێبکە، بیکەرە سەر سینیەکی چەورکراو، پاشان بە فڵچە کونجی هێلکەکەی پێوە بکە و بیکەرە فڕنەوە لەسەر پلەی گەرمی 170.


ئه‌م بابه‌ته 8608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو