پسکیتی کاکاو

خەندان لایف-

شیرینیەکی بەتامە و دروستکردنی ئاسانە تەنها 35 خولەکی دەوێت ئامادەکردنی.

پێکهاتەکان بۆ 10 کەس:

نیو کوپ شەکر

2 هێلکە

2 کەوچک ڤانێلا

200 گرام پسکیتی سادە

3 کەوچکی گەورە شیری بۆدرە.

4 کەوچکی گەورە کاکاو

نیو کوپ ئاو

چۆنێتی ئامادەکردنی:

شەکر و هێلکە و ڤانێلا و شیر و ئاوەکە تێکەڵ بکە بە خەڵاتەی کارەبایی.

پاشان دەیخەینە سەر ئاگر تا جوان تێکەڵ دەبێت و پیکهاتەکان دەتوێتەوە، پسکیتەکە بهاڕە و پێکهاتە ئامادەبووەکەی بکە بەسەردا، دواتر لە دەفرێکی شوشەی کەمێک چەورکراودا لەسەر هەر شێوازێکی کە مەبەستە ڕیزیان بکە بیخەرە ساردکەرەوەوە بۆ ماوەی 3 کاتژمێر.


ئه‌م بابه‌ته 7029 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو