ڤیدیۆ.. چۆنێتی دروستکردنی تەنورەی فش

خەندان لایف-

تەنورەی فش و فراوان یەکێکە لە باوترین ستایلەکانی 2016-2017، خانمان بە پۆشینی ئەم شێوازە تەنورەیە زیاتر ناسکی وجوانی خۆیان دەردەخەن، بێگومان بۆ خانمانی باڵاپۆشیش گونجاوە پۆشینی تەنورەی فش بەڵام ڕەنگە تەنها جیاوازی و لەدرێژی و کورتیدا هەبێت.

جۆری ئەو قوماشەی بۆ دورینی تەنورەی کورت بەکاردێت، بێگومان دەگۆڕێت، تێچوونیشت ڕەنگە کەمتری بوێت ئەگەر لەماڵەوە خۆت دروستی بکەیت.

خانمانی دەستڕەنگین دەتوانن لەماڵەوە بە گوێرەی هەنگاوەکانی ئەم ڤیدیۆیە  تەنورەی فش بدورن، پێش هەموو هەنگاوێک قەبارەکەی دیاریبکە، دواتر بە مقەست بیبڕە و پارچەکان جیابکەرەوە، درێژیەکەی بەگوێرەی باڵا و خواستی خۆت هەڵبژێرە.





ئه‌م بابه‌ته 10231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو