پاقلاوە بە شوکولاتە

خەندان لایف-

ئاشقی شوکولاتەیت و ئارەزووی پاقلاوە ناکەیت، دەتوانیت گۆڕانکاری بکەیت بە بەکارهێنانی شوکولاتە بەهەویری پاقلاوە.

پێکهاتەکان

هەویری پاقلاوە

¼ کوپ کەرە یان خەیت

شوکولاتەی تۆخ، دەتوانیت پارچەیەکی گەورە لە ئامادەکراوەکان بەکاربهێنیت یان شلەکان، توند و ڕەقەکان بێت باشترە

½ کوپ بوندوق یان فستەق یان هەردووکی بەپێی ئارەزوو

چۆنێتی ئامادەکردنی:

هەویری پاقلاوەکە بەتەنکی دابخە پاشان چەوری بکە بە فڵچە.

پاشان شوکوڵاتەکە بخەرە ناوی و هەویرەکە بدەرەوە بەسەریدا، دواتر دووبارە چەوری بکەرەوە، فستەق و بوندوقی بکە بەسەردا بیکەرە فڕنەوە لەسەر پلەی 375 بۆ ماوەی 15 خولەک، کەئامادەبوو پارچە پارچەی بکە و پێشەکەشی بکە.


ئه‌م بابه‌ته 5684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو