بەوێنە.. نەبیلە عوبێد جوانیەکەی لەدەستداوە

خەندان لایف-

لەدوای دیارنەمانی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی میسڕی "نەبیلە عوبێد" بەهۆی بڵاوبوونەوەی چەند وێنەیەکی نوێوە کە تێیدا بە تەواوی شێوەی گۆڕاوە و جوانیەکەی لەدەستداوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکرد.


ڕاگەیاندکاری بەناوبانگی
عەرەبی "بوسی چەلەبی" لە ئینستاگرام چەند وێنەیەکی گەشتەکەی خۆی بڵاوکردەوە لە پاریس لەکاتی پشووی جەژندا گیرابوون، لەو نێوەندەدا چاوی بە ئەکتەری بەناوبانگ نەبیلە عوبێد دەکەوێت وێنەی لەگەڵدا دەگرێت.


بەپێی وێنەکان نەبیلە
عوبێد بەتەواوی پیری بە ڕووخساریەوە دیارە و شێوە و ڕووخسارە جوانەکەی جارانی لەدەستداوە، لەدوای دانانی ئەو وێنانە بەشێکی زۆری هەوادارانی ڕەخنەی ئەوەیان دەگرت کە بۆ ماوەیەکی زۆرە لەنێو کاری هونەریدا دەرناکەوێت

نەبیلە عوبێد یەکێکبوو لە شۆخوشەنگترین و جوانترین خانمە ئەستێرەکانی میسر، لەدایکبووی ساڵی 1945 خەڵکی قاهیرەی پایتەختی میسرە، لەساڵی 1961 دەستی بەکاری هونەری کردووە و ڕۆڵی سەرەکی لەچەندین فیلم و دراما و شانۆییدا بینیوە، چوارجار هاوسەرگیری کردووە درێژترین ماوەی هاوسەرگیریشی لەگەڵ سیاسەتمەدار و ڕاوێژکارێکی سەرۆکی پێشووی میسر حوسنی موبارەک بووە، بەناوی دکتۆر ئوسامە باز، بۆ ماوەی 9 ساڵ هاوسەری بووە.






















ئه‌م بابه‌ته 30798 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو