سێ رێگای ئاسان بۆ لێکردنەوەی ئەو بنێشتەی بە جلەکانتدا نووساوە

ەندان لایف – 


لێکردنەوەی بنێشت بە سەهۆڵ

یەکێك لە رێگا ئاسانەکانی لێکردنەوەی بنێشت بریتییە لە رەقکردنی بنێشتەکە بە سەهۆڵ، چەند پارچە سەهۆڵێك بهێنە و جوان لە بنێشتەکەی بخشێنە تاکو بنێشتەکە تەواو رەق دەبێت، پاشان راستەوخۆ پێش ئەوەی دووبارە بنێشتەکە نەرم ببێتەوە، بە چەقۆیەک یان کەوچکێك بنێشتەکە لێبکەرەوە. 

یاخود لە جیاتی بەکارهێنانی سەهۆڵ دەتوانیت جلەکە بخەیتە ناو فرێزەری سەلاجەوە تا لەم رێیەوە بنێشتەکە تەواو رەق ببێت و بتوانیت بە ئاسانی لێی بکەیتەوە. 

لێکردنەوەی بنێشت بە موجەفیفەی قژخاوکردنەوە

گەر سەهۆڵت دەستنەکەوت، دەتوانیت بنێشتەکە تا رادەی توانەوە گەرم بکەیتەوە بە موجەفیفە، موجەفیفەیەکی قژ ئاراستەی شوێنی بنێشتەکە بکە تا ئەو کاتەی بنێشتەکە بە جوانی دەتوێتەوە و لە جلەکان دەبێتەوە. لەکاتی بەکارهێنانی ئەم تەکنیکەدا پێویستە ئاگادار بیت کە بە گەرمای موجەفیفەکە جلەکە نەسووتێنیت. 

لێکردنەوەی بنێشت بە ئوتو

پارچەیەک کارتۆن بخەرە ژێر ئوتویەک و ئوتوەکە دابگیرسێنە، پاشان ئەو شوێنەی جلەکە کە بنێشتەکەی پێوەیە بخەرە ژێر کارتۆنەکە تا بنێشتەکە بەهۆی گەرمای کارتۆنەکەوە دەتوێتەوە و بە کارتۆنەکەوە دەنووسێت. 







ئه‌م بابه‌ته 22123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو