لەپاش چاکبوونەوەی وێنەی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

شێنێ شاجوانی پێشووی کوردستان لەدوای ئەوەی بۆ ماوەیەک نەخۆش کەوت، لە ئێستادا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و لەیەکێک لە پۆستە نوێیەکانیشدا دەڵێت "تا زمان زیندوو بێت نەتەوە نامرێت".


لەماوەی پێشوودا شاجوانی کوردستان لەیەکێک لە پۆستەکانیدا بەوێنەیەک ڕایگەیاند کە نەخۆشە و باری تەندروستی باش نیە، ئەم هەواڵەش سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ماڵپەڕەکانی سەرقاڵکرد.

شێنێ عەزیز ئاكۆ لە دایك بووی ساڵی 1993 شاری ڕانیەیە، لە ساڵی 2012 بەشداری یەكەمین هەڵبژاردنی شاجوانی كوردستانی كردوو توانی ببێتە خاوەنی نازناوەكە
.


بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2012 کێبڕكێی شاجوانی کوردستان ئەنجامدرا، دواتر لەساڵی 2014 دووبارە کێبڕکێ ئەنجامدرا و تێیدا فێنک محە
مەد نازناوی شاجوانی کوردستانی بەدەستهێنا، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و گرفتی باری ئابوری هەرێمی کوردستانەوە لەساڵی 2015 ئەنجام نەدرا، بڕیاڕە لە ڕۆژی جیهانی گەشتوگوازردا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان شاجوانی کوردستان بۆ ساڵی 2016 ئەنجامبدرێت.



 



 






ئه‌م بابه‌ته 20522 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو