سەمونی پەتاتە بۆ بەیانیان

 

خەندان لایف-

خواردنێکی بەتامە و ئاسانە دروستکردنی 30 خولەکی دەوێت، بۆ بەیانیانە ئەم بڕە بەشی 4 کەسە.

 

4 پەتاتەی پاککراو

یەک پیاز

نیو کەوچک هاڕڕاوەی وشکی سیر

هێلک

خوێ و بیبەری ڕەش

کەوچکێک ئارد

نیو کوپ زەیتی ڕووەکی

چۆنێتی ئامادەکردنی:

پەتاتەکە جوان پارچە پارچە بکە، دواتر بیدە لە خەڵاتە.

پەتاتەکە بخەرە دەفرێکەوە پیاز و هاڕڕاوەی سیر و هێلکە و ئارد و خوێ و بیبەرە ڕەشەکەی تێبکە و تێکی بدە.

پاشان تاوەیەک بهێنە زەیتی تێبکە و بیخەرە سەر ئاگرێکی مامناوەند، بەش بەش ئاوێتەکەی ئامادەتکردووە تێیبکە، لەگەڵ هەموو بەشێک کەمێک زەیت بەکاربهێنە، دواتر لەگەڵ پەنیردا پێشکەشی بکە.


ئه‌م بابه‌ته 7492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو