بەوێنە.. ناسڵی بەشێوازێکی جیاوازەوە دەرکەوتەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی کوردستان "ناسڵی شاڵی" لەپاش دیارنەمانی بۆ ماوەیەکی درێژ دووبارە بەشێوەیەکی جیاواز دەرکەوتەوە.



ناسڵی پێشتر کاری لەگەڵ ئاوازدانەری بەناوبانگی کوردستان "هەڵکەوت زاهیر" کردووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانیە وەک گۆرانی "بەر بووک، نۆتی، مامۆستا، بێوەژن، کوڕە هەولێری، شوو مەکەن" زۆی دیکە کە هەندێکیانی لەگەڵ میرا وتووە، ناسڵی لەکاتی خۆیدا بەهۆی جلوبەرگ و شێوازی گۆرانیەکانی ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆر بۆوە لەلایەن کۆمەڵگاوە.



لەدوای ونبوون و دیارنەمانی بۆ ماوەیەکی درێژ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک چەند وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە بە قژی زەرد و جلوبەرگی نیمچە ڕووتەوە.



ناسڵی لەدایکبووی ساڵی 1989یەو خەڵکی شاری هەولێری پایتەختی کوردستانە، لە منداڵیەوە لە وڵاتی سوید دەژی.




ئه‌م بابه‌ته 18897 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو