بەوێنە.. کچە کوردەکەی ئینستاگرام بە ستایلێکی نوێوە گەڕایەوە

خەندان لایف-

کچە کوردەکەی ئینستاگرام "جیهان هاشم" پاش ئەوەی بڕیاڕیدا دووربکەوێتەوە و چیتر کارەکانی و ڤیدیۆ و وێنەکانی لە ئینستاگرام بڵاونەکاتەوە و بۆ ماوەیەکی زۆر لە دیارنەمانی، لە ئێستادا دووبارە بە ستایلێکی نوێوە دەگەڕێتەوە.



جیهان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەکاونتی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام لەگەڵ بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی نوێدا، ڕایدەگەیەنێت و دەڵێت "بەمزوانە دێمەوە خزمەتتان بە ڤیدیۆی تازە و دەربارەی ماکیاژ و مارکە جیهانیەکان و ئێکسسوارات و جلوبەرگی مۆدێرن چاوەڕووان بن".



جیهان هاشم لەدایکبووی ساڵی 1989 خەڵکی خانەقینە و لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ڤیدیۆ بڵاودەکاتەوە و خاوەنی هەوادارێکی زۆری
عەرەب و کوردە.



ئەم خانمە بەهۆی ئەوەی زمانی کوردیەکەی زۆر باش نییە و ناتوانێت بنووسێت، چەندینجار ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە لەلایەن کوردەکانەوە و داوای ئەوەی لێدەکرا ئەگەر کوردە بە کوردی ڤیدیۆ و نووسینەکانی بڵاوبکاتەوە، جگەلەوەی چەند جارێک لەلایەن کەسانێكەوە لەڕێگەی ڤیدیۆوە سوکایەتی پێدەکرێت و قسەی ناشرین و گاڵتەی پێدەکرێت.



ئەم کارەش جیهان توڕە دەکات و بەدڵێکی تەنگ و چاوێکی پڕ لە گریان و زمانێکی توڕەوە وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە قسەی خراپ دەکەن و دەڵێت "دەڵێن جیهان بەکوردی قسە بکە، ئاخر کە بەکوردی قسەدەکەم قسەم پێدەڵێن، قسەی ناشرین دەکەن، قسە بەخانەوادەکەم دەڵێن لەکاتێکدا من کچێکی خانەقینیم باوکم و خاڵەکانم شەهیدن".



هەر بەهۆی ئەم کاراشەوە جیهان پاش ماوەیەک بڕیاڕدەدات ئینستاگرامەکەی دابخات و چیتر وێنە و ڤیدیۆ بڵاونەکاتەوە، بەڵام لە ئێستادا گەڕاوەتەوە بڕیاریداوە بەمزوانە کاری نوێ ئەنجامبدات.




ئه‌م بابه‌ته 51475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو