گەنجێکی کورد بە چاوبەستراویی، وێنە دەکێشێت

خەندان لایف- هەڤاڵ غالب


گەنجێک جیاواز لە شێوازەکانی وێنە کێشان و بەچاوبەستراوەیی، ماچ و زمان و ليَو وێنە دەکێشێت، لە ڕێگەی هەستی بەرکەوتنەوە. 

توانا تالیب كةريم 21 سالَ دانيشتووى چەمچەماڵ، دەرچوی پەیمانگای هونەرەجوانەکان بەشی سیرامیك، بەڵام جیاواز لە پسپۆریەکەی خۆی لە چەندین بواری تری هونەردا کاردەکات.



توانا کە بە پۆیا ناسراوە، بە لێو و زمان و چاو بەستراوەیی وێنە دەکێشێت و چەند کارێکی ئەنجامداوە وەک خۆی دەڵێت "لە کوردستاندا نەکراوە" .



ئەو وێنە کێشە دەربارەی كارەکانی بە خەندانی راگەیاند "من وێنەی 3D دەکێشم کە لەکوردستاندا زۆر بەکەمی ئەم کارە دەکرێت".



توانا لەلایەن ئیدارەی پەرلەمانەوە داواى لێکراوە لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان یەکێک لەکارەکانم بنەخشێنيَت، بەڵام قەیرانی دارایی و ئەم بارودۆخەی کوردستان کارەکەی دواخست .



توانا وتیشی" یەکێکی تر لە کارەکانم وێنە کێشانە بە چاوبەستراوەیی، ئەمەش سەرەتا بە چەقۆ لوتی کەسەکە دەکێشم و بە هەستی بەرکەوتن لەم بەرو ئەو بەری هێڵەکەوە دەموچاوەکە دەکێشم ".



توانا جیاواز لە فڵچە و دەستەکانی بەچەند شێوازێکی تر وێنە دەکێشێت وەک خۆی دەڵیت "بە زمان یان گرتنی فڵچە بەدەم وێنە دەکێشم و مەبەستمە لەم رێگایەوە خزمەتێک بە خاوەن پێداویستی تایبەتیەکان بکەم وپێیان بڵێم بێ هیوا مەبن ئەگەر مرۆظ دەستیشی نەبێت دەتوانێت بە خولیاکانی بگات".



"مەبەستیشم بووە چەمکی وشەکان لای گەنجان بگۆرم، من توانیومە بە لێو بەماچ وێنە بکێشم بۆ ئەوەی نیشانی بدەم کە لێوەکان تەنها بۆ ماچ کردن نین بەڵکو دەتوانرێت تابلۆیەکی هونەری پێ بنەخشێنرێت "، توانا وای وت.



جاواز لە شێوازەباوەکانی وێنەکێشان و بەکارهێنانی بۆیاخ، توانا چەند تابلۆیەکی بە خوێن کێشاوە و لە رێگای وەرگرتنی خوێنی خۆی لەبری بۆیاخ .



ئەو گەنجە جگە لەکاری وێنە کێشان کاری فۆتۆگرافیشى كردووة، بۆ ئەو مەبەستە پێشانگای تایبەت بە خۆی هەبووە و هەروەها بەشداری چەندین کاری شانۆیی کردووە .



لە ئێستادا توانا داوا لە خەمخۆرانی هونەر و ئیدارەی شاری چەمچەماڵ دەکات هاوکاری بن بە دابینکردنی شوێن و هاوکاری کردنی بۆ ئەوەی بتوانێت لە رێگای تابلۆکانیەوە دەروازەکانی قەزای چەمچەماڵ بنەخشێنێت .








ئه‌م بابه‌ته 16615 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو