شێوازێک بۆ گونجاندنی ڕەنگی سور لەگەڵ دیکۆری ماڵەکەت

خەندان لایف-

گونجاندنی ڕەنگ و دیکۆری ماڵەکەت کارێکی گرنگە و پێویستی بە سەلیقە و لێهاتووی هەیە، بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن ماڵێکی سەرنجڕاکێش و شیک.

ڕەنگی سور ڕەنگێکی سەرنجڕاکێش و جوانە بۆ ڕازاندنەوە و بەکارهێنانی لەگەڵ دیکۆر و کەلوپەلەکانی ماڵەکەتدا، بەڵام چۆن و بە چ شێوازێک دەیگونجێنیت.

1-ژووری تایبەت بە دانیشتنی خێزان، کە زیاتر ڕەنگی قاوەی یان بێجی کاڵ یان سپی تێدا بەکاردەهێنرێت، ئەگەر ئارەزووی ڕەنگی سورت کرد دەتوانیت لەگەڵ کەلوپەلە قاوەییەکان ڕەنگی سور لە ئێکسسواراتەکاندا بەکاربهێنیت بە بچوکی یاخود گەورەی، لەگەڵ دیواری ڕەنگ بێجی کاڵ یان سپی.



2-ژووری چێشتخانە کە بەشێکی سەرەکی ماڵەکەیە، کاتێک دۆڵابی چێشتخانە سور هەڵدەبژێریت، هەوڵبدە ڕەنگی کراوەی لەگەڵ تێکەڵ بکەیت بۆ نمونە ڕەنگی سپی یان بێجی کاڵ بۆ زەویەکە یاخود دیوارەکان.



3-ئەگەر دەتەوێت ڕەنگی سور بخەیتە دیوار و دیکۆری ماڵەکەتەوە بەگشتی، ئەوا بەشێوەی نەخش هەڵیبژێرە لەگەڵ بەکارهێنانی ڕەنگە کاڵەکان بەگشتی.



4-ژووری نوستن، پێویستە ڕەنگی سوری کراوە هەڵبژێریت بۆ دۆڵاب یان سەرجێگا و پشتیەکان، لەگەڵ ڕەنگێکی کاڵتردا، یان بە پێچەوانەوە.



بەشێوەیەکی گشتی پێویستە لەگەڵ ڕەنگی سور، ڕەنگی کاڵ و کراوە بەکاربهێنیت، بۆ ئەوەی دیکۆرێکی شیک بە ماڵەکەت ببەخشێت





ئه‌م بابه‌ته 5891 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو