بەڤیدیۆ: واحیدی عەلی نەژاد هێرشی كرایەسەر

خەندان ـ فەرهەنگ 

هونەرمەندی گۆرانیبێژ واحیدی عەلی نەژارد، رایگەیاند ئەمڕۆ لەكاتی كارێكی هونەریدا لەلایەن سێ‌ كەسەوە هێرشی كراوەتەسەرو ئازار بە جەستەی گەیەنراوە.

لە گرتەیەكی ڤیدیۆیدا كە لەپێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاوی كردۆتەوە هونەرمەندی گۆرانیبێژ واحیدی عەلی نەژارد، رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە لایەن سێ‌ كەسەوەكە ماتۆڕسكیلیان پێبووە هێرشی كراوەتە سەر و ئازار بە جەستەی گەیەنراوە.

واحید ئاماژە بەوەشدەكات كە لەو كەسانە خۆشنابێت كە وایان لێكردووە.

ناوبراو  بە خەندانی راگەیاند كە تائێستا سكاڵای یاسای تۆمار نەكردووە، بەیانی سكاڵا تۆمار دەكات


پێشتر واحیدی عەلی نەژاد بە  خەندانی راگەیاندبوو كە لەڕێگەی تەلەفون و كورتەنامەوە هەڕەشەی لێدان و كوشتنی لێكراوە.


ئه‌م بابه‌ته 38821 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو