بەوێنە.. نەجلا فەتحی بەپیری

خەندان لایف-

دوای ماوەیەک لە دیارنەمانی هونەرمەندی ناسراوی میسر "نەجلا فەتحى" بەهۆی ناجێگیری باری تەندروستیەوە بڵاوبوونەوەی وێنەیەکی نوێی لەگەڵ کچەکەی و کچەزاکەیدا هەوادارانی سەرقاڵدەکات، بەهۆی دەرکەوتنی نیشانەکانی پیری لە ڕووخساریدا و تێكچوونی تەواوی ڕووخساری.



نەجلا فەتحى
 یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە ناسراوەکانی سینەمایی میسر و لەکاتی خۆیدا یەکێکبوو لە جوانترین و سەرنجڕاکێشترین ئەستێرەکانی دنیای
عەرەبی، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستی و تووشبوونی بە نەخۆشیەکی مەترسیدار (سەدەف) بەمەبەستی چارەسەر بۆ ماوەیەکی درێژ لە وڵاتی سویسرایە و لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو، بەڵام دوای باشبوون و جێگیربوونی باری تەندروستی بڕیاڕە بەمنزیکانە بگەڕێتەوە قاهیرەی پایتەختی میسر و دووبارە بە کارێکی نوێوە بگەڕێتەوە سەر شاشەکان.

نەجلا و هاوسەرەکەی
نجلاء فتحى وزوجها حمدى قنديل خلال رحلة علاجها بسويسرا


ئیلهام شاهین ئەکتەری ناسراوی میسڕی و سەرۆکی فیستیڤاڵی سینەمای خانمان، لە بارەی نەجلاوە دەڵێت، پێویستە هاتنەوەی ئەم ئەکتەرە گەورەیە کە ساڵانێکی زۆرە خزمەت بە سینەمای میسری دەکات بەرز ڕابگیڕێت یەکەم کەس خەڵاتی ڕێزلێنانی پێ ببەخشرێت.

نجلاء فتحى


نەجلا فەتحى
 لەدایکبووی ساڵی 1950، ناوی ڕاستی "فاتمە زەهرا
حسێن ئەحمەدە" ساڵانێکی دوورودرێژە کاری نواندن دەکات، ئەکتەری ناسراو و کۆچکردووی میسر عەبدولحەليم حافز هاوکاریکردووە و لەڕێگەی ئەوەوە توانیویەتی بێتە نێو کاری هونەریەوە، چونکە کەسێکی نزیکبووە لە خێزانەکەیەوە، دواتر بەهۆی کارێکی هونەریەوە لەلایەن عەبدولحەليم حافز ەوە نازناوی نەجلای پێدەبەخشرێت.



نەجلا لەتەمەنی 19 ساڵیدا هاوسەرگیری دەکات بەنهێنی لەگەڵ نووسەرێک بەناوی ئیحسا
ن عەبدولقدوس، بەڵام پاش دووساڵ جیادەبێتەوە، دواتر هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ئەندازیارێک بەناوی سێف ئەبو نەجا، هاوڕێی برا گەورەکەیەتی و دەبێتە خاوەنی کچێک بە ناوی یاسەمین، بەڵام دووبارە جیادەبێتەوە، بۆ جاری سێیەم هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ڕاگەیاندکارێک بە ناوی حەمدی قەندیل.








ئه‌م بابه‌ته 46803 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو