کەبابی تورکی بە فڕن

خەندان لایف-

پێکهاتەکان

کیلۆیەک گۆشت بە قیمەکراوی

پارچەیەک چەوری و پارچە پارچەکردنی بۆ بەشی بچوک.

سێ تەماتە

پیازێک

نیو بیبەری سەوزی تونی هاڕڕاو.

خوێ بەپێی پێویست و ئارەزوو.

نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی ڕەش.

کەوچکێکی بچوک بەهارات.

چۆنێتی ئامادەکردنی:

قیمەکە دەخەینە دەفرێکەوە سەرجەم پێکهاتەکانی وەک پیاز و بیبەری سەوز و خوێ و ئاڵەت و بەهاراتەکە تێکەڵ دەکەین.

پاشان بەدەست قیمەکە پان دەکەینەوە و دەیخەینە سەر سینیەکی ناو فڕنەوە چەوریەکەی دەخەینە سەر لەگەڵ تەماتەکە بە قاشکراوی، لەسەر پلەی گەرمی 180 دایدەنێین، دوای ئەوەی ئامادە بوو دەکرێت بە تەنیا یاخود لەگەڵ برنج پێشکەش بکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 5195 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو