تۆرتێلا بە مریشک

خەندان لایف-

شێوازی دروستکردنی ئاسانە و بۆ چوار کەس تەنها 40 خولەکی دەوێت و تامێکی خۆشی هەیە.

پێکهاتەکان

500 گرام سنگی مریشک

کوپێک ئارد

کەوچکێکی بچوک خوێ یان بە گوێرەی پێویست

نیو کەوچکی بچوک ئاڵەتی ڕەش

نیو کەوچکی بچوک سیری وشکی هاڕڕاو

دوو هێلکە

سێ کەوچک شیر

زەیت بۆ سورکردنەوە بە پێی پێویست

شەش نانی تۆرتێلای ئامادەکراو

دوو تەماتە

شەش گەڵای کاهو

دوو خەیار

سۆس بەگوێرەی ئارەزوو

چۆنێتی ئامادەکردنی:

لە دەفرێکدا سەرجەم پێکهاتەکان ئارد و خوێ و ئاڵەت و شیرەکە تێکەڵ بکە، پاشان سنگی مریشکەکەی تێبکە.

دواتر سنگی مریشکەکە دەربێنە و سوری بکەرەوە لە تاوەیەکدا.

پاشان نانی تۆرتێلاکە بهێنە سنگی مریشکەکە تەماتە و کاهو خەیارەکەی تێبکە و پێشکەشی بکە.

چۆنێتی ئامادەکردنی نانی تۆرتێلا

سێ کوپ ئارد

یەک کەوچکی گەورە خەمیرە

دوو کەوچکی گەورە کەرە

یەک کەوچکی بچوک شەکر

یەک کەوچکی بچوک خوێ

¼ - 1 کوپ شیری گەرم

سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە تادەبێتە هەویر لەگەڵ کەمێک ئاودا، پاشان بۆ ماوەی دوو خولەک هەویرەکە بەجێبهێلە.

دواتر بیکە بە نان خڕ خڕ دایبنێ لە جێگەیەکی گەرم بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان لە تاوەیەکدا سور دەکرێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 3070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو