شریهان یادی لەدایکبوونی کچەکەی دەکاتەوە

خەندان لایف-

شریهان خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی مێژووی سینەمای میسری بە نامەیەک و پیرۆزبانی لە کچەکەی دەکات بەبۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە.

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی میسری کە ساڵانێکی درێژە لە میسر دوورە و لە فەرەنسا نیشتەجێیە و ژیانی دەگوزەرێنێت و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەکانی بڵاودەکاتەوە، لە نوێترین بڵاوکراوەیدا لەگەڵ دانانی وێنەی کێکی یادکردنەوەی لەدایکبوونی کچەکەی تالیا دەڵێت "بچکۆلەکەم ئەی پەریەکەم یادی لەدایکبوونت پیرۆزبێت و هیوا و دوعای سەلامەتی و باشیت بۆ دەخوازم بۆ باوکت و من و خێزانەکەت بتپارێزێت".



جێگەی باسە تا ئێستا تالیای کچە بچوکی شریهان وێنەی نەبینراوە و دوورە لە چاوی کامێراکان و تەنها وێنەی لولوی کچی بینراوە.

لولوی کچی شریهان


شریهان ناوی تەواوی شریهان ئەحمەد فەتاحە، لەدایکبووی ساڵی 1965  خەڵکی شاری قاهیرەی میسرە، باوکی پارێزەر بووە، خاوەنی سێ خوشک و برایە، بەشی یاسای تەواو کردووە، بەڵام هەمیشە خەونی کاری نواندن و کاری سەماکاری بووە، هەر بۆیە لە پاریس لە بەشی سەما و بالیە دەخوێنێت، خاوەنی چەندین بەرهەم و فیلمە.



لەسەرەتاکانی ژیانیدا هاوسەرگیری دەکات لەگەڵ دەرهێنەرێک بەڵام دوای جیادەبێتەوە، دووبارە هاوسەرگیری دەکاتەوە دەکاتەوە بەنهێنی لەگەڵ پیاوێکی بازرگانی ئەردەنی بەناوی "عەلا خەواجە" لەدوای دوگیانبوونی ئاشکرا دەبێت و دەبنە خاوەنی کچێک بەناوی لولو لەساڵی 2009 دووبارە دووگیان دەبێت و کچێکی تری دەبێت بە ناوی تالیا.



شریهان لەساڵی 2001 تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی لیکەڕیژێنەکانی قورگ بوو هەر بۆیە نەشتەرگەری پەلەی بۆ ئەنجام دەدرێت، هەر بەو هۆیەوە نەیتوانی بەشداری ئەو فیستڤاڵە بێت کە تێیدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری سینەمایی نێودەوڵەتی پێبەخشرا، بەڵام تا ئێستا کاریگەری ئەو نەخۆشیە بە ڕووخساریەوە دیارە.

نوێترین وێنەی شریهان











ئه‌م بابه‌ته 11738 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو