بەوێنە.. منداڵە زۆر خۆرەکەی جیهان

خەندان لایف-

منداڵێکی تەمەن 4 ساڵان بەناوی لۆهاو بەدەست قەڵەویەوە دەناڵێنێت و هێندەی پیاوێکی کامڵ خواردن دەخوات ڕۆژانە.



قەڵەوی بۆتە نەخۆشیەکەی باوی سەردەمی ئێستا، لە توێژینەوەیەکی زانستی نوێدا باس لە مەترسییەکانی قەڵەوی دەکەن لە جیهاندا، لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی جیهانی خۆراکەوە بڵاوکراوەتەوە دەڵێت ساڵی 2016 لە %44ی خەڵک لە جیهاندا بەدەست قەڵەوی و کەم خۆراکییەوە دەناڵێنن، ئەو ڕێژەیەش مەترسیدارە بەرەو زیادبوون دەڕوات.



بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەکانیش بەشێکی زۆری ڕێژەی قەڵەویش لەنێو منداڵاندایە لە جیهاندا، لۆهاو کە منداڵێکی ئەندەنوسیە و تەمەنی 4 ساڵە بە گەورەترین و قەڵەوترین منداڵ ناسراوە، بەهۆی زیادبوونی کێشیەوە و خواردنی خۆراکێکی زۆری ڕۆژانە.

شكل أسمن طفلٍ في العالم


لۆهاو لە تەمەنی سێ ساڵیەوە بەردەوام پێنج ئەوەندەی کێشی ئاسایی مندالێکی تر بووە، کاتێک نان دەخوات سێ قاپ برنج دەخوات، لۆهاو کاتێک لەدایکبووە کێشی 2 کیلۆ بووە وەک هەر منداڵێکی تری ئاسای بووە و لەدوای تەمەنی سێ مانگی بەدواوە بەرەو زیادبوون ڕۆیشتووە.

شكل أسمن طفلٍ في العالم

لۆهاو بەردەوام لەلایەن دایک و باوکیەوە ئاگاداردەکرێتەوە کە واز لەو خواردنی زۆر و ناتەندروست بهێنێت بەڵام بەردەوامە لەسەر هەمان شێوازی خۆراکی خۆی.


شكل أسمن طفلٍ في العالم

ئه‌م بابه‌ته 10064 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو