لە بازاڕ چۆن شووتییەکی شیرین هەڵدەبژێریت؟

خەندان لایف –

زۆربەمان کاتێک شووتی دەکڕین بە دوای شووتییەکی شیریندا دەگەڕێین و دەمانەوێت دڵنیاببینەوە کە شیرینە.

بە تەواوی ناتوانین بزانین ئەو شووتییەی هەڵیدەبژێرین ناوەکەی چۆنە، بەڵام چەند تەکنیکێک هەن هاوکاریمان دەکەن لە هەڵبژاردنی باشترین جۆری شووتی.

یەکێک لە رێگا کاریگەرەکانی ناسینەوەی شووتییەکی باش بریتییە لە سەیرکردنی ژێری شووتییەکە، لەو شوێنەی کە شووتییەکە بە زەوییەوە بووە و لێکراوەتەوە. گەر شووتییەکە جۆرێکی باش بوو، ئەوا ژێرەکەی دەبێت زەرد بێت. بەڵام گەر ژێرەکەی سەوز یان سپی بوو، ئەوا واتای وایە شووتییەکە زووتر لە کاتی خۆی لێکراوەتەوە و ئەگەری هەیە بە باشی پێنەگەیشتبێت.



یەکێكی تر لە رێگاکان بریتییە لە بەرزکردنەوەی شووتییەکە بۆ هەستکردن بە قورسییەکەی. شووتی ئاسایی %٩٢ لە ئاو پێکهاتووە، بۆیە دەبێت کێشەکەی لە چاو قەبارەکەی زۆرتر بێت.

لە پاڵ ئەو رێگایانەی سەرەوە، هەندێک کەس پیاکێشان بە شووتییەکەدا بەکاردەهێنن بۆ تاقیکردنەوەی شووتییەکە. بە ووتەی ئەو کەسانە دەبێت شووتی جۆری باش دەنگێکی بەتاڵی لێوە بێت، لە کاتێکدا شووتی جۆری خراپ دەنگێکی رەق و توندی لێوە دێت.


ئه‌م بابه‌ته 44276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو